پیاوێكی هیندی به یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان، خوشكه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ندكرد و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دا، له‌م دواییه پۆلیس توانیان تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس و لیژنه‌ی نیوده‌لهی بۆ ڕزگاری ژنان زانیاری وردیان پێ گه‌یشتن، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی پیاوه‌كه و ژنه‌كه‌یان له دۆخێكی زۆر ناهه‌موار بینی و ڕزگاریان كرد.
سه‌رچاوه‌كان له پۆلیسی نیوده‌لهییه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كان گوتیان، ژنه‌كه نه‌ده‌ناسرایه‌وه، به‌هۆی برسییه‌تی زۆره‌وه به ته‌واوی جه‌سته‌ی لاواز بوو، ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی به‌پێوه بوه‌ستێ و بڕوات، كه‌سه‌كان بناسێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕزگاری ژنان له نیوده‌لهی سواتی مالیوال
گوتی، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێ ته‌مه‌نی 90 ساڵ بێ، كاتێك ڕزگارمان كرد و له‌و جه‌هه‌ننه‌مه ده‌رمان هێنا، به‌هۆی برسیه‌تی و شێواویییه‌وه، نه‌یده‌توانی بوه‌ستێ و هه‌نگاو بنێ و خۆی كۆنتڕۆڵ بكات.
ئاشكرابوونی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه دوای ئه‌وه دێ، كه دراوسێیه‌كی برای ژنه‌كه لای پۆلیس و لیژنه‌ی رزگاری ژنانی ده‌لهی شكایه‌تی كردووه و زانیارییه‌كانی پێداون.
سواتی گوتی، خۆم له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه بۆ ماڵی پیاوه‌كه ڕۆیشتم، به‌ڵام سه‌ره‌تا برا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕێیان نه‌دا بچینه ژووره‌وه، به‌ڵام پۆلیس دووریان خستنه‌وه و توانیمان بچینه ژووره‌وه.
راجنیش گوبتا كۆمیسه‌ر له پۆلیسی پایته‌ختی هیندستان و به‌شدار له ڕزگاركردنی ئه‌و ژنه گوتی، پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه و توانرا ئه‌و ژنه له دۆخێكی یه‌كجار خراپ بدۆزرێته‌وه، دواتریش برای ئه‌و ژنه و هاوسه‌ره‌كه‌ی گیران، براكه‌ی به تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌ندكردنی كه‌سێكی بێ‌تاوان و هاوسه‌ره‌كه‌یشی به تۆمه‌تی به‌شداری له‌و تاوانه خرانه گرتووخانه‌وه.