بزانە میسی و رۆناڵدۆ لە باشترینەكانی جیهان دەنگیان بەكێ دابوو؟

:: AM:09:23:25/09/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) دەنگی سەرجەم كاپتنی هەڵبژاردەكانی جیهانی ئاشكرا كرد كە لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (The Best) دەنگیان دابوو.

شەوی رابردوو لە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا ئاهەنگی خەڵاتی باشترینەكانی 2018ی جیهان (The Best) بەڕێوەچوو كە ساڵانە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) رێكی دەخات.

یەكەتییەكە دەنگی چەند كاپتنێكی هەڵبژاردەكانی جیهانی بەمشێوەی خوارەوە ئاشكرا كرد كە لە پڕۆسەی دەنگدانی باشترین یاریزانی جیهان بەشدارییان كردبوو.

هەر كاپتنێك بۆی هەبوو دەنگ بە 3 یاریزان بدات كە یەكەم بژاردەیان 5 خاڵی پێ دەدرا و دووەمیان 3 خاڵ و سێیەمیشیان تەنیا یەك خاڵ.

لیۆنێل میسی كاپتنی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەنگی یەكەمی بە مۆدریچ و دەنگی دووەمی بە كیلیان مباپێ و دەنگی سێەمیشی بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دابوو.

مۆدریچ كە خەڵاتەكەی بردبووەوە بەمشێوەیە دەنگی دابوو: رافایێل ڤاران، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەنتوان گریزمان.

رۆناڵدۆ كاپتنی پورتوگال دەنگی بە یاریزانان رافایێل ڤاران، مۆدریچ و گریزمان دابوو.

رامۆس كاپتنی ئیسپانیا دەنگی بە مۆدریچ، رۆناڵدۆ و میسی دابوو.

هۆگۆ لۆرێس كاپتنی فڕەنسا دەنگی بە یاریزانان ڤاران، گریزمان و مباپێ دابوو.

مانوێل نۆیەر كاپتنی ئەڵمانیا دەنگی بە هازارد، مۆدریچ و ڤاران دابوو.

جۆرجیۆ كیلینی كاپتنی ئیتاڵیا دەنگی بە رۆناڵدۆ، مۆدریچ و محەمەد سەڵاح دابوو.

رادمێل فالكاو كاپتنی كۆڵۆمبیا دەنگی بە یاریزانان مۆدریچ، رۆناڵدۆ و مباپێ دابوو.

عیسام عەزری كاپتنی میسڕ دەنگی بە محەمەد سەڵاح، مۆدریچ، رۆناڵدۆ دابوو.

ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا كاپتنی ئیكوادۆر دەنگی بە میسی، رۆناڵدۆ و مۆدریچ دابوو.

مەهدی بن عەتییە كاپتنی مەغریب دەنگی بە رۆناڵدۆ، محەمەد سەڵاح و مۆدریچ دابوو.

گاری میدل كاپتنی چیلی دەنگی بە مۆدریچ، میسی و گریزمان دابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م