به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا كتێبێك له‌سه‌ر ڕیفراندۆم به واژووی نووسه‌ره‌وه بڵاو كرایه‌وه و پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیش كرایه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م 24ی ئاب، ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "ڕیفراندۆم، سه‌ركه‌وتنی ئیراده و پارێزه‌ری داهاتووی گه‌لێك" و نمایشكردنی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی ساز كرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا "كوردۆ شابان" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس وتارێكی له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد، دواتریش به واژووی خۆی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرا.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌شییه‌وه كوردۆ پێشتر به "وشه"ی گوتبوو: "به‌شێك له بابه‌ته‌كانی ناو كتێبه‌كه‌م له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاو كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، پێشتر له هه‌فته‌نامه و ماڵپه‌ڕی "وشه" بڵاو بوونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه به‌شێكی بۆ ئه‌و ده‌زگه خۆشه‌ویسته ده‌گه‌ڕێته‌وه, به‌شێكی تریشیان له هیچ جێیه‌ك بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار له كتێبه‌كه‌مدا ده‌بینرێن".
شایانی باسه به‌شێكی تری ڕێوڕه‌سمه‌كه تایبه‌ت كرابوو به پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به وێنه‌كانی كاتی ڕیفراندۆم و ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ران مه‌حموود هه‌ولێری و جه‌ماد یاد و جیهانگیر گه‌ردیی تێدا نمایش كرابوو و دواتریش وێنه‌كان به ئه‌لبووم پێشكه‌شی میوانان كران.