به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا وایكردووه، كۆمپانیا گرنگه‌كانى بازرگانى نه‌وت پێشبینى بكه‌ن له كۆتایى ئه‌مساڵدا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا بگاته‌وه به 100 دۆلار.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌م نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به رێژه‌ى %2 به‌رز بووه‌وه، بازرگانانى نه‌وت پێشبینى ده‌كه‌ن، له‌كۆتایى ئه‌مساڵ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگات به 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كۆمپانیاكان پێشبینى ده‌كه‌ن نه‌وت ئه‌م نرخه‌ش تێپه‌ڕ بكات.
پێگه‌ى"
ئیلاف"ى له‌نده‌ن له هه‌واڵێكدا ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه هه‌ردوو كۆمپانیاى ترافیگۆرا و میركۆریا بۆ بازرگانى نه‌وت پێشبینییان كردووه، نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت بۆ 90 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و له كۆتایى ئه‌مساڵ و سه‌رى ساڵى نوێش 100 دۆلار تێپه‌ڕ ده‌كات.
له باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ، كۆمپانیاكان ئاماژه‌یان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كردووه، وه‌ك هۆكارێكى سه‌ره‌كیش ئاماژه بۆ سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كراوه.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردووش هه‌ریه‌كه له سعوودیه و رووسیا كه دوو به‌رهه‌مهێنه‌رى گه‌وره‌ى نه‌وتن، دووپاتیان كرده‌وه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رز ناكه‌نه‌وه.