سه‌رچاوه سیاسییه‌كان له عێراق به میدیایه‌كی عه‌ره‌بییان ڕاگه‌یاندووه، كه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدار به ئه‌ركێكی نوێ گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ئامانجیشی ڕێكخستنی لایه‌نه‌كانی كورده له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌ركۆمار و یه‌كێتیش سازش ده‌كات و پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك به پارتی ده‌درێ.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیان كرده‌وه، كه قاسم سوله‌یمانی به‌یانی دوێنێ دووشه‌م گه‌یشتووه‌ته كوردستان و ده‌ستی به ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئامانجی كۆتایهێنانی ته‌نگژه‌ی پۆستی سه‌ركۆمار.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی، ئامانجی قاسم سوله‌یمانی له سه‌ردانه‌كه‌ی هاندانی حزبه‌كانی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به كاندیدێكی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌تبوون و ناكۆكییه‌ی له نێوان هێزه‌كانی كوردستان دروست بووه كۆتایی پێ بێت.
له به‌شێكی تری راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بی 21 هاتووه، كه قاسم سوله‌یمانی یه‌كێتی ناچار ده‌كات، سازش بۆ پارتی بكات و ده‌سبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بێ، ئه‌وكات پارتیش كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌ركۆمار ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و بیرۆكه‌یه به ڕێككه‌وتن نه‌گه‌یشتووه.