چی لە بارەی مەیینی خوێن دەزانی؟

:: AM:11:20:25/09/2018 ‌
مەیین یا تۆپەڵبوونی خوێن بریتیە لە پڕۆسەی كەڵەكەبوون و كۆبوونەوەی خرۆكەكانی خوێن و پێكهاتەی پڕۆتینی تایبەت لە خوێندا. تۆپەڵبوونی خوێن بە پڕۆسەی فریاگوزاری جەستە هەژمار دەكرێت بە تایبەت لە كاتی بوونی هەر برینێك لە جەستەدا كە دەبێتە هۆیی وەستانی خوێن بەربوون و بە كردارێكی ئەرێنی بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی جەستە وەسف دەكرێت.
بەڵام گەر مەیینی خوێن لە كاتی ئاساییدا ڕووبدات، بەبێ‌ بوونی هێچ پێویستییەكی جەستە ئەوا بەشێوەیەكی نەرێنی كاریگەری دەبێت وە دەبێتە هۆیی داخرانی موولوولەكانی خوێن و ئاستەنگكردنی سوڕی خوێن كە لە ئەنجامدا كێشەی تەندروستی مەترسیدار و درێژخــایەنی لێ‌ دەكەوێتەوە تا ئاستی مردن.

هۆكارەكانی مەیینی خوێن ڕەنگە ئاشكرا نەبن، بۆ نموونە لەكاتی شكانی ئێسك یا بەركەوتنی بە زەبری ماسولكەكان، دەكرێت چانسی تووش بوون زیاتربن لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، كەسانی قەڵەو، كەسانێك كە نەخۆشی شەكرە یا ڕێژەی بەرزی كۆلێسترۆڵیان هەیە لە خوێندا و كه‌سانی سەرووی تەمەنی 60 ساڵی.

جووڵە و وەرزشكردن و ڕێنمایی پزیشكی تا ئاستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەكرێت ڕێگربن لە ئەگەری ڕوودانی هەر كێشەیەكی تەندروستی بۆ جەستەمان.  

د. تۆڵە فەرەج / هەولێر



وشە - باز ئه‌حمه‌د