ژنه كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى رای ده‌گه‌یه‌نێت، كار بۆ چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ده‌كات ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان متمانه‌ی پێ ببه‌خشن. نه‌زیره جاف له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه سلێمانى پێویسته زیاتر خزمه‌ت بكرێ و حزبى ده‌سه‌ڵات شاره‌كه‌ى فه‌رامۆش كردووه.
چۆن بڕیارت دا خۆت هه‌ڵبژێری بۆ په‌رله‌مان؟
خۆم كاندید كرد بۆ په‌رله‌مان، چونكه كوردستان پێویستی به خزمه‌ته و منیش وه‌ك كوردێكی دڵسۆز ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم پێ درا به ده‌نگی هاووڵاتییان بووم به په‌رله‌مانتار، دڵنیایی ده‌ده‌م كه بێ بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆم، خزمه‌ت به هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌م بێ جیاوازی و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و یاسایانه ده‌بم كه خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی و سه‌قامگیری دێنێت بۆ هاووڵاتییان.
ئایا ئه‌و كارنامه‌ی داتناوه تا چه‌ند گرنگه لای ده‌نگده‌ر و تا چه‌ند ده‌توانی جێبه‌جێی بكه‌ی؟
كارنامهكهم به‌شێكه له كارنامه‌ی لیستی حزبه‌كه‌م، بریتییه له داكۆكیكردن له چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كه لای من وه‌ك كاندیدێك زۆر گرنگه ئه‌مانه جێبه‌جێ بكرێن، چونكه دادپه‌روه‌ری مافی هاووڵاتییانی كوردستانه و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و گله‌یی و ته‌نگژه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانبوونی هه‌مووان به‌رانبه‌ر یاسا، چونكه ژیانی كۆمه‌ڵگه به یاسا رێك ده‌خرێت و ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر و یه‌كسان نه‌بێت، نه‌هامه‌تی و ماندووبوون ده‌خاته ناو دانیشتووانه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ پاراستنی هه‌موو به‌ها گرنگه‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی زۆری پێشمه‌رگه‌یه، گرنگی ئه‌م كارنامه‌یه له‌وه‌دایه راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی ده‌نگده‌ر و هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
وه‌رگرتنی متمانه‌ی ده‌نگده‌ر كارێكی قورسه، پێت وایه ئه‌گه‌ر ده‌رچووی ده‌بیت به ده‌نگی ئه‌وان له په‌رله‌مان؟
وه‌ك كاندیدى ژماره 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌گه‌ر چوومه په‌رله‌مان، سوێند به خوێنی شه‌هیدان ده‌خۆم كه‌مته‌رخه‌م نابم له هه‌وڵه‌كانم بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كارنامهیهم و كارنامه‌ی لیستی 183 به دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز.
تا چه‌ند پارتی گرنگی به به‌شداریی ژن داوه له كایه‌ی سیاسی‌دا؟.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونییه‌وه گرنگی داوه به ژن، له هێنانه پێشه‌وه‌یان له كایه‌كاندا به تایبه‌ت له كایه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژن پێگه‌ى خۆى هه‌بووه و له‌ناو لیسته‌كه‌شدا ڕێژه‌یه‌كی زۆری ژن هه‌ن جیاواز له لیسته‌كانى تر.
ئایا بوون به په‌رله‌مانتار ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاته یان كار و ئه‌رك؟
ئه‌گه‌ر بووم به په‌رله‌مانتار، به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌مه ده‌ڵێم ته‌نیا ئامانجم ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكه‌م به كوردستان به ڕاستی، چونكه هه‌زاران شه‌هید خۆیان كردووه به قوربانی بۆی، له دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك په‌رله‌مان كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه و تایبه‌ته به خزمه‌تكردنی گه‌ل و نوێنه‌ری گه‌لی لێیه بۆ یاسادانان، تاوانه بیر له ئیمتیازات بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بوویت به په‌رله‌مانتار، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به تۆ داوه چی‌یان بۆ ده‌كه‌ی؟
ده‌بمه ده‌نگ و نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وان، وه‌ڵامی ده‌نگده‌ران ده‌ده‌مه‌وه به خزمه‌تكردنێكی پاك و ڕاست و له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان یاساكان ده‌چه‌سپێنین.
گرنگی به سلێمانی ده‌ده‌ن؟ به‌و پێیه‌ی خۆت له‌و سنووره كاندید كردووه.
به‌ڵێ وه‌ك دروشمی لیستی 183 كه بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێزه و سلێمانی پارێزگایه‌كه له كوردستان، بێ جیاوازی خزمه‌تی ده‌كه‌ین، راستییه‌كه‌ی ئێسته سلێمانى له هه‌موو كات زیاتر پێویستى به خزمه‌ت هه‌یه.
ده‌گوترێ نه‌زیره جاف كه‌سێكی له خۆڕازییه، ئه‌مه تا چه‌ند بۆ بوون به په‌رله‌مانتار ده‌گونجێ؟
ئه‌گه‌ر بووم به په‌رله‌مانتار، ئه‌وكات خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر كه‌سێك تێڕوانینێكی وای هه‌بووبێت، لای ڕوون ده‌بێته‌وه له هه‌ڵه‌دا بووه، وه‌ك نه‌زیره جاف كه‌سایه‌تییه‌كی ساده‌م هه‌یه و لێوانلێوم له دڵسۆزی بۆ كوردستان.
پڕۆژه‌ی سه‌ره‌كی تۆ بۆ بوون به په‌رله‌مانتاری چییه؟
پڕۆژه‌ی سه‌ره‌كیی من چاكسازی و دادپه‌وه‌رییه له كوردستان، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی تر ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بكرێن كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و ئه‌و پڕۆژانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه هه‌لى كار بۆ گه‌نجان ده‌ستبه‌ر ده‌كه‌ن.
گرنگی به كه‌سوكاری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان ده‌ده‌ی؟
به‌ڵێ له پێشینه‌ی كاره‌كانم ده‌بێت، چونكه ژیان و مانی كوردستان به‌هۆی شه‌هیدان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌یه.
چیت هه‌یه له‌سه‌ر ساخته‌كاری و لایه‌نێكی دیاریكراو له سلێمانی؟
ساخته‌كاری له ده‌نگی ده‌نگده‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك، كارێكی ناشارستانییه و دژی قوربانیدان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانه، هاوكات بێ متمانه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌كات.
پێت وایه ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات له سلێمانی؟
پارتى به‌رده‌وام خزمه‌تى كردووه و له هه‌ر شوێنێك كارى كردبێت جێده‌ستى دیار بووه و ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى ده‌نگه‌كانمان نه‌كرێت، به دڵنیایییه‌وه ده‌نگى پارتی روو له زیادبوونه.
حزبی ده‌سه‌ڵاتداری سلێمانی تا چه‌ند خزمه‌تی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ی كردووه و گرنگی به سلێمانی داوه؟
وه‌ك دانیشتوویهكی شاری سلێمانی، خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌من به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، هیوادارم خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستی خه‌ڵكی سلێمانی بێت كه له ڕابردوودا پێشه‌نگ بوون له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له كوردستان، به‌ڵام ئێسته خزمه‌تگوزاری كه‌مه و سلێمانی شایسته‌ی خزمه‌تی گه‌وره‌یه.
پرۆفایل
ناوى ته‌واوى نه‌زیره عه‌زیز جافه و ده‌رچووى كۆلێژى یاساى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دینه و ماوه‌ى 11 ساڵه كارى پارێزه‌رایه‌تى ده‌كات.
له ساڵى 1991ـه‌وه پێوه‌ندى به ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه و پله حزبییه‌كانى به پله‌به‌ندى بڕیوه، به‌رپرسى به‌شی یاسایه له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ناوه‌ندیى پارتییه، ئێسته‌یش له شارى سلێمانى ده‌ژیت.
وشه/ سلێمانى- هۆشیار عه‌لى