بەرزبوونەوەی شەكری خوێن پێویستی بە كۆنتڕۆڵكردنەوە هەیە لە ڕێی ئەو خۆراكانەی كە رۆژانە دەیان خۆیت، لەكاتی بەرزبوونەوی شەكری خوێن چەندان مەترسی لە لەش دروست دەبێ، نیشانەكانیشی بریتین لە زۆر میزكردن و وشكبوونەوەی دەم و لێو،.لەكاتی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن پێویستە لە خۆراكی پڕ لە نیشاستە و شەكر دوور بكەویتەوە و زیاتر ئەو خۆراكانە بخورێت كە یارمەتی دابەزاندنی شەكری خوێن دەدەن.
یەكەم: رۆنی ماسی، پرۆتین كار لە ئاستی شەكری خوێن ناكات. بۆیە باشترە لەكاتی بەرزبوونەوەی شەكرە بڕێكی دیاریكراو پرۆتینی خۆراكی بخورێت، بۆ ئەم مەبەستەش باشترە ماسی دەریایی، ماسی سەلەموون و جۆرەكانی تری ماسی بخورێت، چونكە بڕێكی دیاریكراو پرۆتین و ترشی چەوری ئۆمێگا3 بە لەش دەبەخشێت، باشن بۆ تەندروستی بۆڕییەكانی خوێن و دڵ و ئاستی شەكر رێكدەخەن.
دووەم: سەوزەكان، سەوزە زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە سەرچاوەیەكی باشی ڕیشاڵن كە یەكێكە لەو پێكهاتانەی ئاستی شەكری خوێن رێكدەخات، باشترین ئەو سەوزانەش وەكو سپێناخ، كەلەرم، كەلەرمی پێاوپێچ و قەڕنابیت و برۆكلی.
سێیەم: تۆوەكان، ئۆمێگا 3 و ڕیشاڵی چەوری زۆر باشن بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن و ڕێ لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن دەگرێت، بەتایبەتی تۆوی كەتان، كونجی، كولەكە، گولەبەرۆژە، شۆفان، باشترە لەگەڵ ماستدا بخورێت یان تێكەڵ بەزەلاتە بكرێت.
چوارەم: چەرەزات، ڕەنگە رۆژانە هەریەك لەئێمە بڕێكی دیاریكراو چەرەزات بخۆین، بەبێ ئەوەی بزانین چ سوودێكی هەیە، چەرەزات بەهەمانشێوەی ئەو تۆوانەی كە باسمان كردن دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 ،ڕیشاڵی چەوری، ڕێ لە هەستیاری ئەنسۆلین دەگرێت و ئاستی شەكری خوێن ئاسایی دەكاتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بخورێت بەتایبەتی باوی، فستق، گازۆ و گوێز.