كۆمپانیای وشه بۆ ڕاگه‌یاندن، به بڕیاری ژماره 743 له ڕێكه‌وتی 11ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2006 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان/سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌و نووسراوه كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كۆمپانیاكه‌ی پێ دامه‌زراوه 300 ملیۆن دینار بووه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی گرده‌كه و موڵكه‌كانی تری گۆڕان، ئه‌ویش له رووی یاسایییه‌وه پشكه‌كانی دابه‌ش كران به‌سه‌ر چیا و نما نه‌وشیروان مسته‌فادا.
له‌م به‌دواداچوونه‌دا "وشه" ته‌واوی به‌ڵگه یاسایییه‌كان و سه‌رمایه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندنی سنوورداری به‌ناو كراوه ده‌خاته ڕوو، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی گواستنه‌وه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ سه‌ر ناوی چیا و نما دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا.
له نووسراوی دامه‌زراندندا كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان/سلێمانی كه ساڵی 2006 ده‌رچووه، هاتووه "نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و دانیشتووی شاری سلێمانی، داواكارییه‌كی ئاراسته كردووین به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی (وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار) سه‌رمایه‌كه‌ی 300 ملیۆن دیناره، پاڵپشت به ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی 19ی یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو، پاش هێنانی وێنه‌یه‌ك له گرێبه‌ستی نێوان هاوبه‌شه‌كان و ته‌واوبوونی مه‌رجه یاسایییه‌كان، بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی درا به دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی 21ی بڕگه‌ی 1ی یاسای سه‌ره‌وه".
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا دیاری كراوه، بڕیاره‌كه له ڕۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2007 له سلێمانی ده‌ركراوه، كۆمپانیاكه‌ش به ژماره‌ی 169 تۆمار كراوه و واژووی سۆران ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان/سلێمانی له‌سه‌ره.
وێنه‌یه‌كی بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیای وشه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ست هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" كه‌وتووه كه ژماره‌ی "م‌ش – 02 – 000003554" و تێیدا هاتووه، كۆمپانیای وشه بۆ ڕاگه‌یاندن به‌رپرسێتی سنووردار كۆمپانیای تایبه‌ت، سه‌رمایه‌ی 300 ملیۆن دینار، به‌پێی ده‌سه‌ڵاتم وه‌ك تۆماركاری كۆمپانیاكان، پاڵپشتی به‌رواری سه‌روو ده‌كه‌م، كه تۆماركردنی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه تۆمار كرا به‌پێی جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامی یاسای كۆمپانیاكان، كۆمپانیای ناوبراو به دامه‌زراو داده‌نرێ له به‌رواری ئه‌و ڕۆژه‌دا، پشت به ئه‌حكامی یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو له ساڵی 2004، ئه‌م كۆمپانیایه به دامه‌زراو داده‌نرێ له به‌رواری ئه‌مڕۆ، نووسراوه له سلێمانی ڕۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2006.
له نووسراوێكی تردا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ڕێكه‌وتی 20 ئایار/مایۆی 2014 به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیای وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار هاتووه‌ته گۆڕین و كه‌سێكی تر له شوێنی دانراوه.
له نووسراوی ژماره 2885ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكانی/سلێمانی به ناونیشانی بڕیاری گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا، هاتووه "ئاماژه به كۆنووسی ده‌سته‌ی گشتی كۆمپانیای (وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار) له 11/5/2014 بڕیار دراوه به به‌خشینی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی پێشوو (ئه‌بوبه‌كر حوسێن مسته‌فا) و دامه‌زراندنی (فازڵ عبدالقادر محی ا‌لدین) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی تازه‌ی كۆمپانیا، پاڵپشت به ماده‌ی (99، 121، 122، 203) له یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو، بڕیاری ڕه‌زامه‌ندیمان دا به په‌سه‌ندكردنی كۆنووسی ده‌سته‌ی گشتی كۆمپانیای وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار و دامه‌زراندنی فازڵ عبدالقادر محی ا‌لدین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراو له ڕێكه‌وتی 11/5/2014.
ئه‌م بڕیاره‌یش له سلێمانی له 20/5/2014 نووسراوه و واژووی سۆران ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان/سلێمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
به‌ڵام پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیاكه و ڕێكخه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 19ی ئایار/مایۆی 2017 و دوای دوو مانگ له‌و رووداوه، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه بۆ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گوازراوه‌ته‌وه.
له نووسراوێكی فه‌رمیی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكانی سلێمانی به ژماره‌ی 4863 له ڕێكه‌وتی 25ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2017 به‌ناونیشانی "بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پشكی كۆمپانیا"، ئاماژه به‌وه دراوه كه "له‌سه‌ر داوای (فازڵ عبدالقادر محی ا‌لدین) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیای (وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار) و ئاماژه به به‌شنامه‌ی شه‌رعی دادگای باری كه‌سێتی له سلێمانی ژماره (1037/قسام/2017) له 14ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 و ئاماژه به به‌ڵگه‌نامه له قسام ده‌رچوون ژماره 13 له چواری ته‌مووز/یۆلیۆی 2017 كه تێیدا (چرا نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌رچوو له قسامی ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه، بڕیار دراوه به گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكه‌كانی هاوپشكی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین به بڕی 300 ملیۆن پشك بۆ هه‌ریه‌ك له میراتگره‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه.
نما نه‌وشیروان مسته‌فا 150 ملیۆن پشك
چیا نه‌وشیروان مسته‌فا 150 ملیۆن پشك
به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه و پاڵپشت به ماده‌ی 67، 203 له یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی 1997ی هه‌مواركراو پاش هێنانی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاسایییه‌كان، بڕیاری ڕه‌زامه‌ندیمان دا به هه‌مواركردنی گرێبه‌ستی كۆمپانیای ناوبراو، ئه‌م بڕیاره‌ش له سلێمانی نووسراوه و واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكانی سلێمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
"وشه" كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی 11ی ئایار/مایۆی 2014ی كۆمپانیای "وشه بۆ ڕاگه‌یاندن/سنووردار"ی نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌ست كه‌وتووه و تێیدا هاتووه، به پشتبه‌ستن به حوكمی ماده‌ی 87 و بڕگه‌ی یه‌ك له یاسای كۆمپانیاكان ژماره 21ی ساڵی 1997ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیا له باره‌گای خۆی له سلێمانی كۆ بووه‌وه و نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیاكه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ درا.
یه‌كه‌م: به‌خشینی ئه‌بوبه‌كر حوسێن مسته‌فا له به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا به‌هۆی سه‌رقاڵی به كاری تایبه‌ته‌وه.
دووه‌م: دامه‌زراندنی فازڵ عه‌بدولقادر محێدین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا و دیاریكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی به بڕی 300 هه‌زار دیناری عێراقی و پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه بۆ ڕاییكردنی كاروباره‌كانی كۆمپانیا.
-كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی و دانانی پاره و ڕاكێشانی و واژووكردنی په‌ڕاوه بازرگانییه‌كان و ده‌ركه‌وتی له بانكه‌كان و هه‌ڵسان به ته‌واوی كاروباره‌كانی تر بانكی پێوه‌ند به كۆمپانیاوه.
-هه‌ڵسان به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و گوتن به نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا.
-نوێنه‌رایه‌تیكردنی كۆمپانیا له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمی و نیمچه فه‌رمییه‌كان و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و ئاسایی و دادگاكان، مافی بریكاری هه‌یه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی به‌خشراوه یان كراوه‌ته بریكاری.
كۆنووسه‌كه واژووی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ڕێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.