دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه شاهانه‌كه‌ی شازاده هاری و میگان ماركل، میدیاكان ئاشكرایان كردووه كه تاراكهی سه‌ری میگان نهێنییه‌كی ڕۆمانسی ئاماده‌كراوی بۆ شازاده هاری تێدا بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، میگان ماركل ئاشكرای كردووه، له‌ناو قوماشی تاراكهیدا شتێكی به نهێنی بۆ زیاد كردووه كه به یه‌كێك له ڕۆمانسیترین بیرۆكه‌كانی هاوسه‌رگیری له ناو به‌ریتانیا و دنیادا باس كراوه.
كۆمپانیای به‌رگدووریی Givenchyی به‌ریتانی، به سه‌رپه‌رشتی كلێر وایت كلێری به‌رگدووری ناسراوی شاهانه، ئه‌و كراسه بووكێنییه و تاراكهی بۆ میگان دووری بوو، كه له‌سه‌ر داوای میگان پارچه‌یه‌ك له قوماشی كراسێكی كۆنی خۆی تێ دانرابوو، كه یادگارییه‌كی شیرینی ئه‌و و شازاده‌ی پێوه بووه.
ئه‌و تارایه كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 16 پێ بوو، دهزوولهیهكی شینی بۆ زیاد كرابوو له كاتی دروونیدا، كه ئه‌و ده‌زووله‌یه له‌و كراسه لێ كرابووه‌وه كه كاتی خۆی له یه‌كه‌م دیداری خۆشه‌ویستی شازاده هاری و خاتوو میگاندا، میگان پۆشیویه‌تی و له لای شازاده كراسێكی خۆشه‌ویست بووه.