ڤیدیۆی كارمه‌ندی چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كه پێش ئه‌وه‌ی پیزا ئاماده بكات، كه‌مێك ڕشانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ویره‌كه داده‌نێت، ئه‌مه‌ش هه‌رای دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی كارمه‌ندی یه‌كێك له لقه‌كانی زنجیره چێشتخانه‌كانی "Comerica Park"بڵاو بووه‌وه، كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پیزا بۆ میوانه‌كانه و پێش ئه‌وه‌ی سۆسه تایبه‌تییه‌كه بكات به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا، تف یان ڕشانه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌ویره‌كه‌دا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له ناشرینترین ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه، ئه‌و چێشتخانه‌یه ڕه‌خنه‌باران كرا، له‌به‌ر ئه‌وه به زووترین كات ئه‌و لقه‌یان داخست و هه‌رچی خواردنی ئه‌و كاته‌یه فڕێیان دا، سه‌ر له‌نوێ خۆراكی تازه‌یان بۆ چێشتخانه‌كه‌یان كڕییه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌نده‌ش له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و ده‌ركرا، جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆری لێ كراوه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و سزا ده‌درێت.