بڕیار وایه كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ مانگی داهاتوو مۆبایلێكی به‌هێز بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه خاوه‌نی چوار كامێرای به‌هێز و ناوازه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می ده‌كات كه سامسۆنگ به‌نیازه دروست بكات و ئاماژه‌ی پێ داوه، سامسۆنگ به‌نیازه بۆ مانگی دهاتوو مۆبایلێك بخاته بازاڕه‌وه كه چوار كامێرای هه‌بێت و هه‌ر دانه‌یه‌كیان خاوه‌ن سیسته‌می "Full HD"بن.
سامسۆنگ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله له 11ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه و یه‌كه‌مین مۆبایل ده‌بێت كه سامسۆنگ دروستی كردبێت به سیسته‌می چوار كامێراییهوه.
سه‌باره‌ت به‌هێزی مۆبایله‌كه‌یشی سامسۆنگ گوتی، ئه‌م مۆبایله ناوی "Galaxy A9 star pro" ده‌بێت و خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی به‌هێز و جوان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پڕۆسێسه‌ری 2.8 گێگاهێرتزی و رامی شه‌ش گێگابیتی كه ئه‌مه‌یش واده‌كات له‌كاتی ئیش پێكردندا خاو نه‌بێته‌وه جام نه‌كات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.