ڕێژەیەكی زۆری خەڵكی لە سەرتاسەری دنیا ڕۆژانە دوای كارێكی زۆر تووشی سترێس دەبن، بەڵام ئەندەنووسییەكان چەندان چارەسەری سروشتی و خێرایان دۆزیوەتەوە و پزیشكانیش دووپات لەو چارەسەرانە دەكەنەوە و بە كاریگەر و كارا پێناسەی دەكەن.
ئەندەنووسییەكان لەو بڕوایەدان، هەوكردنی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ یەكێكە لە هۆكاەرە سەیەكییەكانی تووشبوون بە سترێس و فشاری دەروونی.
ئەو چارەسەرەی ئەندەنووسییەكان پێی دەگوترێ تیمولاواك كە پێكهاتەكەی بریتییە لە زەردەچەو و زەنجەفیل، دروستكردنی چایەك لەم دوو پێكهاتەیە و خواردنەوەی، ئیتر بە هیچ شێوەیەك پێویست نیگەران مەبن و لە ماوەیەك زۆر كەم سترێس و فشاری دەروونی لەناو دەچێ.
جیا لەو چارەسەرە، چای خولنجان و لیمپویانگ كە لە گیادەرمانی سروشتی پێك دێ، بە بەهێزترین چارەسەر دەدرێ و پزیشكانیش دووپاتیان لە كارایی ئەم چارەسەرانە كردووەتەوە.
به‌ڵام پێویسته وریا بن، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری پزیشكی ترتان هه‌بێ، چونكه ئه‌و سێ چاره‌سه‌ره ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن و ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه درمه‌كان بوون، به‌م چاره‌سه‌رانه تووشی گرفتی گه‌ور ده‌بن.