په‌یكه‌رساز "چێنه‌ر نزار" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه كه سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ درووست كردنی په‌یكه‌رێك بۆ دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و به‌مزوانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌بات.
چێنه‌ر ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی نووسیویه‌تی، "هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه‌ی كۆچیدوایی بكات بیرۆكه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام فریانه‌كه‌وتین، دڵخۆشم كه كار بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی وا پر له جوانی و دڵسۆز بۆ كاره‌كه‌ی ده‌كه‌م، به هیوای بتوانین خزمه‌تێكی بچووك به گه‌وره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی سلێمانی بكه‌ین، ئێسته سه‌رقاڵی كاركردنم و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان داده‌نرێت، پڕۆژەکە بە سپۆنسەری دکتۆر تەها ڕەسول و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگێت جێبەجێ دەکرێت.
چێنه‌ر له‌باره‌ی دكتۆر جه‌ماله‌وه ڕای گه‌یاندووه، "دكتۆر جه‌مال له ناو كه‌رتى ته‌ندروستییدا نموونه‌ی ڕاستگۆیی و ویژدان و به مانای وشه مرۆڤ بووه، به هیوام كه ئه‌م جوانی و ویژدانه‌ن له هه‌موو هاوپیشه‌كانی و هه‌موو تاكێكی كوردا هه‌بێت".
دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بوو، له ساڵی 1945 له شاری سلێمانی له دایكبووه، زیاتر له 45 ساڵه خزمه‌تی كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی نه‌خۆشی نه‌بووه، له ساڵی 1985 ماوه‌ی دوو ساڵ به خۆبه‌خشیش له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر مامۆستا بووه، ڕۆژی چواری ئه‌یلوول له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌م پزیشكه نرخی نۆرینگه‌كه‌ی كرد به پێنج هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا به یاسای سه‌ندیكا ده‌یتوانی 20 هه‌زار وه‌ربگریت، جگه له‌وه‌یش هه‌رچه‌نده خانه‌نشینیش بوو، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه ده‌وامی كردووه.