ئێسته کۆمپانیایەکی سویسری له ڕۆژئاوایى كوردستانه
و خه‌ریكى به‌رهه‌م هێنانى فيلمێكه لەسەر "ڕۆڵی ژنان"، به‌تایبه‌ت لە شۆڕشی
ڕۆژئاوادا دژى ده‌سه‌لاتى چه‌كدارانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ئێسته‌ى سووریا.
کۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنا به‌ناوى " ئارتا فيلم"ی
سویسڕییه لە رۆژئاوای کوردستانە بۆ ئامادەکردنی فیلمێک لەسەر ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی رۆژئاوای
کوردستان دا.
فيلمەکە ناوی "لە دوای تەیارۆ"، تەیارۆ هونەرمەندێکی بەناوبانگی شاری قامیشلۆیە
لە ڕۆژئاوای کوردستان بە "باوکی تەیار" ناسراوە، هه‌ر ئه‌و ئهكتهرهیش
ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینێت.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه، دیمەنەکانی ناو فیلمەکە لە
ڕۆژئاوای کوردستان و چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان و تورکیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی
تۆمار دەکرێن، فیلمەکە لە نوسین و دەرهێنانی "غەمین ساڵح"ە.
شایه‌نى باسه فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر خێزانێکی
خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە باوک و دایک و کوڕێک و 15 کچ پێکدێن، کوڕی ئەو خێزانە
بەبێ ئاگاداری باوکی و خێزانەکەیان کۆچ دەکات بۆ ئەوروپا، "باوکی تەیار"
ڕۆڵی باوکی ئەو خێزانە دەبینێت و بۆ بینینی کوڕەکەی بەرە و ئەوروپا بەڕێدەکەوێت بۆ
ئەوەی کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە، لەهەمانکاتدا کچێک‌یان لەناو یەکینەکانی پاراستنی ژناندا
"یەپەژە" شەهید دەبێت، مه‌ینه‌تییه‌كانى ئه‌و خێزانه و ڕۆڵى كچه‌كانى تر
له به‌ڕێوه بردنى خێزانه‌كه دواى كۆچى باوكیان و شۆڕشى ڕۆژئاوا به ووردى تیشكى
خراوه‌ته سه‌ر.