پزیشكانی پسپۆڕ لە بواری خۆراك نوێترین جۆری پارێزیان بڵاو كرده‌وه كه ده‌توانیت له ڕێیه‌وه ته‌نیا به سێ ڕۆژ نزیكه‌ی چوار كیلۆگرام لە کێشت كه‌م بكه‌یه‌وه و رزگارت بێت له كێشه‌كانی قه‌ڵه‌وی كه سه‌رچاوه‌یه بۆ چه‌ندان نه‌خۆشى جۆراوجۆر و مەترسیدار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له كاریگه‌ریترین پارێز ده‌كات كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆر كێش كه‌م ده‌كاته و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری خۆراكدا رۆژانه سێ ژه‌مه خۆراكیان داوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن بهكاریبنن كه به‌ده‌ست قه‌له‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به چه‌ندان جۆری جیاواز له نه‌خۆشی بۆیه كه‌م كردنی كێش زۆر پێویسته، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان ئه‌م پارێزیهیان داناوه كه ده‌توانیت ته‌نیا به رۆژێك له‌م سێ ڕۆژه نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كالۆری بسووتێنیت كه كۆی گشتی ڕۆژه‌كان ده‌كات 10 پاوه‌ند كه نزیكه‌ی چواركیلۆگرام ده‌كات.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پزیشكان ناویان له پارێزییه ناوه "پاریزی سه‌ربازی" چونكه ئه‌م پارێزییه كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش دروست ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش و كه‌م ده‌خاێنێت بۆ ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی: بۆیه پزیشكان به‌م شێوه‌یه پارێزی سێ رۆژه‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن و چۆنییه‌تی و سووده‌كانی پارێزییهكه ده‌خه‌نه ڕوو:
پارێزی له رۆژی یه‌كه‌مدا:
ژه‌می به‌یانیان: پزیشكان گوتوویانه پێوسته یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو بخورێت له‌گه‌ڵ رۆنه‌كه‌ره، هه‌روه‌ها نیو پارچه میوه‌ی سندی له‌گه‌ڵ یه‌ك كووپ چا یان قاوه.
ژه‌می نیوه‌ڕۆیان: پزیشكان گوتوویانه له‌م ژهمهیشدا پێویسته یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو بخۆین له‌گه‌ڵ نیو قوت‌و ماسی توونه و دوای ئه‌وه‌یش خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ چا یان قاوه‌ی ڕه‌ش پێویسته.
ژه‌می ئێواره: له‌م ژهمهیشدا ده‌بێت 85 گرام له گۆشت بخورێت له‌گه‌ڵ نیو مۆز و یه‌ك سێ و یه‌ك كووپ له ئایسكرێمی ڤانێلا.
له رۆژی دووه‌مدا:
ژه‌می به‌یانیان: پزیشكان گوتویانه له رۆژی دووه‌میشدا پێویسته یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو بخورێت له‌گه‌ڵ یه‌ك مۆز و یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاو.
ژه‌می نیوه‌ڕۆیان: له‌م ژهمهشدا جیاواز له رۆژی پێشوو ده‌بێت یه‌ك هێلكه‌ی گوڵا و یه‌ك پارچه په‌نیر و پێنج پارچه پسكیتی وشك بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی كێش به‌شێوازێكی خێرا كه‌م ببێته‌وه.
ژه‌می ئێواره: ئه‌م ژهمهیش ده‌بێت دوو پارچه سجووق بخورێت له‌گه‌ڵ نیو مۆز و چه‌ند پارچه‌یه‌ك له برۆكلی و كووپێك له ئایسكرێمی ڤانێلا.
له رۆژی سێیه‌مدا:
ژه‌می به‌یانیان: ئه‌م ژهمهیش خواردنی یه‌ك پارچه په‌نیر و پێنج پارچه پسكیتی وشك پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌ك سێ‌و و ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت كرد ده‌توانیت نیو كووپ له چا یان قاوه بخۆیته‌وه.
ژه‌می نیوه‌ڕۆیان: پزیشكان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌م ژهمهیش پێویسته یه‌ك پارچه نانی بر‌ژاو له‌گه‌ڵ هێلكه بخورێت و نابێت تا ئێواره هیچی تر بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می پارێزییهكه تێكنه‌چێت.
ژه‌می ئێواره: ژه‌می ئێواره‌یش یه‌ك قوت‌و له ماسی توونه بخۆ له‌گه‌ڵ نیو مۆز و یه‌ك كووپ له ئایسكرێمی ڤانێلا، گرینگی ئه‌م ئایسكرێمه له‌وه‌دایه كه چالاكی ناوه‌كی جه‌سته زیاد ده‌كات ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری ده‌سووتێنێت.
پزیشكان گوتوویانه زۆر گرینگه هیچ ژه‌مێك فه‌رامۆش نه‌كرێت، چونكه هه‌ر ژه‌مێك كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته به‌تایبه‌تیش ژه‌می به‌یانیان، هه‌روه‌ها پێویسته به‌شێوازێكی ڕێك‌وپێك له هه‌ر سێ ڕۆژه‌كه‌دا ژه‌مه‌كان بخورێت
پزیشكان گوتویانه ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ڕۆژه به‌شێوازێكی باش په‌یڕه‌و بكه‌یت و جگه له ئاو هیچی تر نه‌خۆیت ئه‌وا له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا نزیكه‌ی چوار كیلۆگرام كه‌م ده‌كه‌یه‌وه بۆیه ئه‌م پارێزییه یه‌كێكه له گرینگ‌ترین و كاریگه‌رترین جۆری پارێزییهكان كه ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری بسووتێنێت.
جگه له‌وه‌یش پزیشكان باسی سووده‌كانی ئه‌م جۆره پارێزییهیان كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشیش كه‌م ده‌كاته‌وه:
ئه‌م جۆره پارێزییه جگه له‌وه‌ی كێش به‌شێوازێكی خێرا كه‌م ده‌كات كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشتركردنی ئاستی میتابۆلیزمی "چالاكی ناوه‌كی" جه‌سته‌یش و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌كانی "شه‌كره، جه‌ڵته‌ی دڵ و لاوازی جه‌سته".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م پارێزییه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پڕۆتین و ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كانی "C، B، E، K" بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش ئاستی به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشیه‌كان ده‌مانپارێزێت.