سوننه دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ، نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن و كاره‌كانی خۆیان دایه ده‌ست په‌رله‌مان و له‌وێ به‌ره‌ی شیعه‌ی نزیك له ئێران دۆخه‌كه‌ی بۆ یه‌كلا كردنه‌وه. سیاسه‌توانێكی عێراق ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی رووی دا گه‌یشتن بوو به حاڵه‌تێك بۆ ده‌سته‌مۆكردنی عێراق له رێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی توانا و شاره‌زایییان نییه.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی سیاسه‌توانی ناسراوی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی نه‌بووایه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی نه‌ده‌بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئه‌زموونی به به‌راورد به‌وانیتر كه‌متر بوو، به‌ڵام ئه‌و له په‌رله‌مانتاره‌كانی تر ده‌ستبڵاوتر بوو، بۆیه ده‌ستبڵاوی به‌سه‌ر ره‌زیلیدا سه‌ركه‌وت و حه‌لبووسی بووه سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
عه‌له‌وی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و قسانه‌ی له عێراق باسی باشترین توانا و كه‌سانی پیشه‌یی ده‌كرا، ته‌نیا درۆیه‌ك بوو. دووپاتی كرده‌وه "راستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی روو ده‌دا پڕۆژه‌یه‌كی ئێرانی هه‌یه بۆ بچووكردنه‌وه‌ی عێراق و گه‌یشتن به حاڵه‌تێك بۆ ده‌سته‌مۆكردنیه‌تی له رێی هه‌ڵبژاردنی گه‌نجانێك كه توانا و شاره‌زایییان نییه".
عه‌له‌وی روونی كرده‌وه، دیاریكردنی كه‌سێكی سوننه‌ی نزیك له ئێران، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌بوو كه نۆكه‌رانی به‌ریتانیا كاتی خۆی پاساویان ده‌هێنایه‌وه بۆ خۆنزیككردنه‌وه له به‌ریتانیا، به‌ڵام پێویسته بزانرێ كه عێراق ده‌چێته باوه‌شی به‌ریتانیا نه‌ك پێچه‌وانه، بۆیه بۆ ئێرانیش هه‌مان شت راسته و عێراق له باوه‌شی ئێرانه، ره‌نگه پۆسته‌كه فرۆشرابێ، به‌ڵام بۆ نموونه خالد عوبێدی خۆی كه‌مته‌رخه‌م بوو له‌وباره‌وه كه گوێی به پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دا و پشتی ته‌نیا به فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌ست له‌گه‌ڵ عه‌بادی، ئه‌وه‌یش هه‌ڵه بوو.
پێ ده‌چێ گرنگترین پۆستی سوننه بۆ چوار ساڵی داهاتوو به كاریگه‌ری چه‌ند هۆكارێك هاته یه‌كلاكردنه‌وه، له‌وانه پاره به‌خشینه‌وه و نزیكی له ئێران و به‌ربه‌ره‌كانی ناوچه‌یی نێوان ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و ململانێی ماڵباتی كه‌ربوولی و نوجێفییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌یش كار ده‌كاته سه‌ر خواست و داواكاری شه‌قامی سوننه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ناوچه‌كانی ئه‌وان بوو بووه گۆڕه‌پانی زۆرینه‌ی رووداوه دڵته‌زێن و وێرانكارییه‌كان و پاكتاوی مه‌زه‌وی.
دۆخه‌كه ورده‌كاری زیاتری لێ ئاشكرا بوو، دوای ئه‌وه‌ی له به‌شێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، لێدوانێكی په‌رله‌مانتار ماجیده ته‌میمی له هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در بڵاو كرایه‌وه باسی دۆخی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
ته‌میمی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی رووی دا نه‌نگییه بۆ په‌رله‌مان و به‌چاوی خۆم بینیم چۆن په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبووری (ئه‌بو مازن)، دانیشتبوو ئه‌وكاته‌ی ناوی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكیان بانگ ده‌كرد بۆ ده‌نگدان له‌وانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵیان هه‌بوو، په‌رله‌مانتاره‌كه كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌هێنایه لای ئه‌بو مازن و ناوه‌كه‌ی ده‌نووسی و وێنه‌ی كاغه‌زه‌كه‌ی به مۆبایل ده‌گرت كه ده‌نگی به كێ داوه، دواتر كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌خسته ناو سندووقه‌كه‌وه.
زیاتر گوتی، "ئه‌وان لیستێكیان دروست كردبوو و وێنه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیشم گرتووه، ئه‌وه‌ی رووی دا كڕین و فرۆشتن بوو و نه‌یانهێشت په‌رله‌مانتاران خۆیان كه‌سێك هه‌ڵبژێرن، بۆیه ئه‌وان كاغه‌زه‌كانیان پێشانی ئه‌بو مازن ده‌دا و ئه‌وه‌یش گاڵته‌جاڕییه و به‌ڵێ عێراق فرۆشرا و ئه‌وه‌ی رووی دا سه‌ره‌تایه و له دیاریكردنی پۆسته‌كانی تریش دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه پرۆسه‌كه دروست نه‌بوو".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆكی لیستی به‌یارق خه‌یر (سوننه) یه‌كێك له كاندیدانی سوننه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ی رووی دا و ئه‌نجامه‌كه‌یشی به رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی فراكسیۆنه گه‌وره‌كان بوو، ئه‌وه‌ی رووی دا ئاماژه بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تایفیی و به‌شبه‌شێنه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی".
زیاتر گوتی، راسته عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستی به كه‌سایه‌تیی به‌توانا و شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رووی دا رێككه‌وتن و به‌شبه‌شێنه بووه و هه‌ر ئه‌وه‌یش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و له دانانی وه‌زیره‌كاندا دووباره ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی رێككه‌وتن و كاریگه‌ری فراكسیۆنه گه‌وره‌كان بوو.
خالیدی ئاماژه‌ی دا "ئێسته هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان په‌رته‌وازه‌ن، به‌ڵام خواستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی فراكسیۆنه گه‌وره‌كان، وایان ویست دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تایفی بێت". دووپاتی كرده‌وه كه گوێبیستی كڕین و فرۆشتنی پۆسته‌كان بووه و قسه‌ی زۆریش له‌وباره‌وه هه‌یه و په‌رله‌مانتار ماجیده ته‌میمی ده‌ڵێ وێنه و به‌ڵگه‌م لایه.
په‌رله‌مانتاری كورد له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رێبوار هادی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی ئه‌گه‌ر بكرێ له پشته‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له ناو په‌رله‌مان رووی دا كه‌سانێك خۆیان كاندید كرد و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هاته هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌كه‌یش نهێنی بوو.