هه‌یفا عه‌لی حوسێن ناسراو به "سیدرا كۆچه‌ر"، ده‌رچووی به‌شی هونه‌ر و راگه‌یاندن له زانكۆی مووسڵ. له ساڵی 2008 ده‌ستی به كاری راگه‌یاندن كردووه له رادیۆی مووسڵی سه‌ر به لقی چوارده‌ی پارتی. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا هۆی كه‌م ده‌ركه‌وتنی كچان له سنووره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له راگه‌یاندن ده‌رچوون له دهۆك زۆر كه‌من، بۆیه كه‌متر له میدیاكان ده‌رده‌كه‌ون".
كچانی دهۆك توانیویانه له كاری راگه‌یاندندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن؟
كچانی دهۆك تا ئاستێكی باش توانیویانه سه‌ركه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا به ده‌ست بێنن, یه‌كێك له‌و كارانه‌یش راگه‌یاندنه. هه‌ڵبه‌ت شایانی ئه‌وه بوون سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان پێویستی به هه‌ل و هاوكاری زۆرتره.
به‌شداریی كچ له كاری راگه‌یاندن له دهۆك كه‌مه و له ئاستی پێویستدا نییه، هۆی ئه‌مه چییه؟
راسته رێژه‌ی به‌شداریی كچانی دهۆك له راگه‌یاندن كه‌مه، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه ده‌رچووانی كچ له بواری راگه‌یاندن له دهۆك كه‌من.
دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی باره‌گای رادیۆی مووسڵ له باشیك له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش، تۆ له راگه‌یاندن به‌رده‌وام بووی؟
به‌ڵێ، ئه‌و رووداوه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاری راگه‌یاندم به‌جێ بهێڵم، بۆیه له رادیۆی دهۆك له به‌شی عه‌ره‌بی به‌رده‌وام بووم بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، دواتر كه مووسڵ ئازاد كرا، جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه رادیۆی مووسڵ كه باره‌گاكه‌مان له فه‌یدییه و له بێژه‌ری به‌رده‌وامم.
خۆت وه‌ك بێژه‌ری رادیۆ، كام جۆری بێژه‌ریی باشتر ده‌بینی، رادیۆ یان تیڤی؟
به‌لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان بێژه‌ری رادیۆ و تیڤیدا نییه، هه‌ردووكیان باشن و مرۆڤ ده‌توانێ سه‌ركه‌وتن له هه‌ردووكیاندا به ده‌ست بێنێت، بێگومان ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات و خۆی ماندوو بكات.
تۆ بێژه‌ری زمانی عه‌ره‌بیت، پێشتر له راگه‌یاندنێكی عه‌ره‌بی كارت كردووه؟ ئه‌گه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی داوات لێ بكات، ئاماده‌ی كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی؟
پێشتریش بێژه‌ری زمانی عه‌ره‌بی بووم له ده‌زگه كوردییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی داوام لێ بكات وه‌ك بێژه‌ر له‌گه‌ڵیان كار بكه‌م چی رادیۆ بێت یان تیڤی، ئاماده‌م و هیچ كێشه‌م نییه، ته‌نیا مه‌رجم ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌زگه‌یه دژی كورد نه‌بێت.
پێشتر ده‌زگه‌یه‌كی راگه‌یاندن داوای لێم له گه‌ڵیان كار بكه‌م، به‌ڵام قبووڵم نه‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌كه كوردی بوو، به‌ڵام زانیم دژی كورد كار ده‌كات بۆیه پێم باش نه‌بوو.
خۆت كوردی و 10 ساڵه له دهۆك ده‌ژی، بۆچی زمانی عه‌ره‌بیت له راگه‌یاندندا هه‌ڵبژارد؟
من له زاخۆ له دایك بووم، به‌ڵام له مووسڵ گه‌وره بووم و خوێندوومه، له‌به‌رئه‌وه زمانی عه‌ره‌بیم زۆر باشه و كاتێك چوومه بواری راگه‌یاندن، له‌به‌رئه‌وه‌ی رادیۆی مووسڵ هه‌بوو، پێویستیان به‌و زمانه بوو، بۆیه بووم به بێژه‌ری زمانی عه‌ره‌بی. به‌ڵام كێشه‌م له‌گه‌ڵ زمانی كوردی نییه و ده‌توانم بێژه‌ری زمانی كوردیش بم ئه‌گه‌ر هه‌لم بۆ ره‌خسا.
به بۆچوونی تۆ پێوه‌ندی له نێوان راگه‌یاندن و موزیكدا هه‌یه؟
به‌ڵێ پێوه‌ندیی زۆر له نێوان راگه‌یاندن و موزیك هه‌یه، پێویسته بێژه‌ر هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ موزیك و له هه‌ندێك رسته‌دا بوه‌ستێت و بڕوات، به تایبه‌ت له گه‌شتی هه‌واڵه‌كاندا .
جگه له راگه‌یاندن حه‌زت له چ بوارێكی تره؟
زۆر حه‌زم له ژه‌نینی پیانۆیه چونكه خۆم ده‌رچووی به‌شی موزیكی كۆلیژی راگه‌یاندنم، حه‌زم له وه‌رزشی مه‌له و گوێگرتنی گۆرانیی ره‌سه‌نی كوردی و هونه‌ری شێوه‌كارییه.
توانیوته په‌یامی خۆت به بیسه‌ران بگه‌یه‌نی؟
به‌ڵی به دڵخوشییهوه من په‌یامه‌كه‌ی خۆم به بیسه‌ران گه‌یاندووه و ئه‌ویش ئه‌وه بووه ژن ده‌توانێ سه‌ركه‌وتن له بواری راگه‌یاندندا به‌ده‌ست بێنێت.
وشه/دیمانه‌ی دێژین سدقی