مانچستەر یونایتد نرخێكی خەیالی بۆ فرۆشتنی پۆگبا داناوە

:: AM:11:03:26/09/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نرخێكی خەیالی بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەی فڕەنسی پۆڵ پۆگبا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو داناوە.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: پۆگبا بەشێوەی راستەوخۆ ئارەزووی رۆیشتنی بە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد راگەیاندووە بەهۆی ناكۆكییە بەردەوامەكانی لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالییەوە.

لەبەرامبەریشدا یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆی پێشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەم یاریزانەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی بخاتە بازاڕی فرۆشتنی یاریزانانەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد جەختیان كردۆتەوە بە كەمتر لە 200 ملیۆن پاوەن دەستبەرداری پۆگبا نابن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سێ یانەی گەورەی ئەوروپا ئامادەییان پێشانداوە بۆ كڕینی ئەم ئەستێرە فڕەنسییە ئەوانیش برێتین لە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پاریس سان جێرمانی فڕەنسی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، بەڵام بێگومان بەو نرخە زەبەلاحە نا كە یانەی مانچستەر یونایتد داوای دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م