ئەمەریكا: زەبر لە قاسم سولەیمانی دەوەشێنین

:: AM:11:11:26/09/2018 ‌
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران ئاشكرای كرد، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران 10 هەزار  چەكداری لە عێراق ئامادە كردووە تا بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق بكاتە ئامانج.

براین هۆك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران گوتی، ڕژێمی ئێران كار دەكات لە بەهێزكردنی ململانێكان لەو ناوچەیە، پێویستە بە هیچ شێوەیەك ڕێ بە ئێران نەدەین دۆخی سووریا و عێراق و یەمەن زیاتر تێك بدات و هاوشێوەی لبنانی لێ بكات، وەك ئاماژەیەك بۆ هەژموونی حزبوڵا بە زەبری هێز بەسەر كۆماری لبنان.

لە بەشیكی تری قسەكانی براین هۆك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی گوتی، ئەمەریكا هەوڵەكانی بە وردی خستووەتەگەڕ و ئاگادارە قاسم سولەیمانی 10 هەزار چەكداری میلیشیای ئامادە كردووە، بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و دەمانەوێ دەستمان بە سولەیمانی و زەبری لێ بوەشێنن.

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، بوونی دوو هەزار و 500 چەكداری ئێرانی لە سووریا و جیا لە 10 هەزار چەكداری تر لە عێراق و پشتیوانی حووسییەكان و پێدانی مووشەكی بالیستیك بۆ بۆردمانی سعوودیە، ئەمانە هیچیان قبووڵكراو نین. 


وشە - باز ئه‌حمه‌د