ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی بواری خوێندن و وه‌زشی له‌شجوانی و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان بۆ فێركردنی كۆرسی زمان، له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
سبەی پێنجشه‌م 15ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبەری 2016، سه‌عات 10:30ی بەیانی له دیوانی پارێزگا ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی بنەڕەتی، ئامادەیی و پیشەیی، لەلایەن نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هەردوو پاڵه‌وانی لەشجوانی کوردستان سه‌ردار ئیسماعیل و نزار غه‌زالی كه له پاڵه‌وانێتی جامی ئه‌ڵماسی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی كه له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو، بوونە خاوەنی دەستكەوتی گەورە و میدالیای زێڕ و جامی ئەڵماسیان بەدەستهێنان.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵات ده‌داته ڕێكخراوی خێرخوازی کوردستانی بۆ فێركردنی کۆرسەکانی زمان.
هه‌ردوو پاڵه‌وانی كورد سه‌ردار ئیسماعیل و نزار غه‌زالی له 29 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌شداریان له پێشبڕكێی پاڵه‌وانیه‌تیی له‌شجوانی جیهان كرد و دوو میدالیای زێڕ و جامێكی ئه‌ڵماسیان به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆی تۆماركردنی پله‌ی یه‌كه‌م له كێشی 85 و 90 له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست بهێنن.