بەم ماسكە سروشتیە پێستت لە پیربوون بپارێزە

:: PM:01:05:26/09/2018 ‌
پێست بەگەورەترین ئەندامی لەش دادەنرێت و پارێزگاری كردن لە تەندروستی زۆر گرنگە، چونكە چەندان هۆكار هەن دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە پێست وەكو گۆڕانی كەشوهەوا، تیشكی خۆر، بەكارهێَنانی دەرمان، نیشانەی نەخۆشییەكان، یان پیربوون و چرچبوونی پێست، بۆ پارێزگاریكردن لە پێست و ڕێگری لە پیربوونی پێست، پێویستە ئەم ماسكە سروشتیە بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی خانەكانی پێست بپارێزێت لە چرچبوون و بە تەندروستیەوە بیهێڵێتەوە.


یەكەم: تەماتە، دژەئۆكسیدێكی بەهێزی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆكسیدەكان شەڕ دەكات و ڕێ لە پیربوون و دروستبوونی لەكە و پەڵەی پێست دەگرێت و پێست رووناك و گەنج دەكاتەوە.

دووەم: هەنگوین، هەنگوین یارمەتی تەڕكردنی خانەكانی پێست دەدات. هەروەها دژەبەكتریایی تێدایە لەگەڵ تایبەتمەندی پاككردنەوەی پێست لە نەخۆشی جۆراوجۆر.

پێكهاتەكانی ئەم ماسكە سروشتییە بریتین لە كەوچكێك هەنگوین و كەوچكێك ئاوی تەماتەی سروشتی و نیو كەوچك ئاوی لیمۆی سروشتی،  هەموو پێكهاتەكان لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە تا بەتەواوی دەبن بەگیراوەیەكی گونجاو، پاشان بە پەنجەكانت ماسكەكە بۆ پێستت بەكاربهێنە بۆ ماوەی 10 خولەك بەجێی بهێڵە تا وشك دەبێتەوە،دواتر بە ئاوی گەرم پێستت تەڕ بكە تا پێكهاتەكان بەپێستەوە نەرم دەبن و دواتر ئاوی سارد بەكاربهێنە بۆ شۆردنی دەموچاوت و بەخاولییەكی خاوێن پێستت وشك بكەرەوە.

تێبینی
1:دەتوانیت پێش بەكارهێنانی ماسكەكە پێست بە ڕێی هەڵم شێدار بكەیتەوە، بۆ ئەوەی كونیلەكانی پێستت بكرێنەوە دواتر ماسكەكە بەكاربهێنە
2:دەتوانیت ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی یەك هەفتە هەڵبگیردرێت، بەڵام پێوستە لە شووشەدا هەڵبگیردرێت و هەوای بەرنەكەوێت و رۆژانە بەكاربهێنرێت.



وشە - ئاوات ئازاد