ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌رپرس و كه‌سایه‌تییه‌كی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 18ی پارتیش جیا له‌و به‌رپرسه ژماره‌یه‌ك كادر و لایه‌نگرانی ئه‌و قه‌واره‌یش هاتوونه‌ته ڕیزی حزبه‌وه.
عه‌ونی ئه‌رتیسی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئامێدی به "وشه"ێ ڕاگه‌یاند، عه‌بدوڵا ڕه‌شاڤایی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له سنووری پارێزگای دهۆك، به فه‌رمی پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و له ڕیزی پارتییه‌وه درێژه به خه‌باتی سیاسی خۆی ده‌دات.
ئاماژه‌ی دا، جیا له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی، ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر و لایه‌نگر و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی و حزبه‌كانی تر له سنووری ئامێدی به لێشاو پێوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پارتی به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و دیاری هه‌یه و له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پرسه نهتهوهیییهكان هاوشێوه‌ی نییه، به ڕوانینكی دووربین و ستراتیجیانه كار له‌سه‌ر پرسه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان و پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات.
عه‌بدوڵا ڕه‌شاڤایی پێشتر له ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، دوای دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێوه‌ندی به‌و قه‌واره‌یه‌وه كرد، ئه‌مڕۆیش پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار و 250 كادر و كه‌سایه‌تی حزبه جیاوازه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك پێوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری.