وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، كه هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق توانیویانه 20% مووسڵ له ده‌ست تیرۆریستان ڕزگار بكه‌ن و سێ بنكه‌ی به‌رگریشیان داناوه بۆ پشتیوانی پێشكه‌وتنه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستی به بۆردمانی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "جێف دیڤیس" له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی عێراق تا ئێسته توانیویانه 20% شاری مووسڵ له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه له 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كان له سێ شوێنی جیا جیا، سێ بنكه‌ی به‌رگریی و پشتیوانیان له نێو مووسڵ دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له پێشڕه‌وییه‌كان بكه‌ن و له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ساز و ئاماده بن بۆ به‌رگری له‌و ناوچانه‌ی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵیان كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی پنتاگۆن ئه‌وه‌شی گوت، له دوای ده‌ست پێ كردنی شه‌ڕی مووسڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه 967 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و 111 تونێك و 280 په‌ناگه و 20 سیسته‌می مووشه‌كی دژه فڕۆكه و 224 سه‌كۆی تۆپ و هاوه‌نهاوێژی تیرۆریستان بۆردمان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، غه‌زوان داود سه‌لامی ئه‌فسه‌ر له هێزی پۆلیسی فیدرالی عێراق ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانیان ده‌ستیان به تۆپباران كردن و كاتیۆشایان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ كردووه، چونكه بووه‌ته بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیرۆریستان و هاوكات به‌شێكی زۆری چه‌ك و جبه‌خانه‌ی قوڕسی داعش له‌و شوێنه حه‌شاردراوه.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره، جۆرنال.