لانه كه‌مال گۆرانیبێژی كورد كه به هۆی چڕینه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د خۆی به هونه‌ر دۆستان ناساند و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازی لێ كرا هاوكات پێشتر له دیدارێكی "وشه"دا ئاشكرای كردبوو كه هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر سه‌رسام بووه به زیاد ئه‌سعه‌د، به گوته‌ی خۆی هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردووه یه‌كه‌م به‌رهه‌می گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی ئه‌و بێ، بۆیه جارێكی تر لانه ده‌ركه‌وته‌وه.
ماوه‌یه‌كه زیاتر له پێویست لانه كه‌مال له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ندان وێنه‌ی ورووژێنه‌ری خۆیی بڵاو ده‌كاته‌وه، وێنه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌ودارانی دروست كردووه و پێیان وایه، ئه‌م وێنانه‌ی به مه‌به‌ست گرتووه و ئامانجی نمایش كردنی جوانی جه‌سته‌ی بووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لانه هه‌ندێك له هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه كه جگه له به‌رهه‌می گوتراوه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تر هیچی تری له هه‌گبه نییه، بۆیه به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی ده‌یه‌وێت ناوبانگ بۆخۆیی په‌یدا بكات.
لانه كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1987 له سلێمانی له دایكبووه، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ڕوویان كردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێسته له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر له‌و وڵاته قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و تا ئه‌ندازیاری بیناسازی خوێندووه و ئێسته له شاری فرانكفۆرت كاری ئه‌ندازیاری ده‌كات.