كچه مۆدێلێكی پاكستانی دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیۆن و باسكردنی ئه‌و قسانه‌ی له لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه پێی ده‌گوترێت، خه‌مباری خۆی پێشان دا و خۆی كوشت.
ئانام تانۆلی كچه مۆدێل و نمایشكاری ناسراوی پاكستانی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری له پرۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیۆنی كرد، باسی له‌وه كرد كه هه‌واداره‌كانی چه‌نده قسه‌ی ناشیرینی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، بۆیه به شه‌ڕانگێز و خۆسه‌پێنه‌ر ناوی بردن.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كۆتادا كه هێشتا پرۆگرامه‌كه له‌ناو خه‌ڵكدا باس ده‌كرایه‌وه، ئه‌و مۆدێله به مردوویی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش سه‌لماندوویه‌تی، كه خۆكوشتن بووه نه‌ك به بێ هۆ مردبێت یان كه‌سێك كوشتبێتی.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خێزانی ئانامی 26 ساڵ به میدیاكانیان گوتووه، كچه‌كه‌یان تووشی بارودۆخێكی مه‌ترسیداری ده‌روونی بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی تێدا كوشتووه، ڕۆژی چاوپێكه‌وتنی لای پزیشكه ده‌روونییه‌كه‌ی بووه.
مردنه‌كه‌ی ئه‌و مۆدێله له‌ناو میدیا پاكستانییه‌كاندا هه‌ر باس ده‌كرێته‌وه، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی زۆر به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه خه‌فه‌تبارن، ته‌نانه‌ت هه‌ر تاكێك كه ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ری لێ گرتبێت، شه‌رمه‌زاره و خۆیان به تاوانباری كوشتنه‌كه‌ی ده‌زانن.