ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌نگه‌كانی پارتی بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زیاد ده‌كات. هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵوێسته مێژوویی و پڕ سه‌روه‌رییه‌كانی پارتی. له‌باره‌ی چوونه‌وه به‌ره‌و به‌غدا دوای ریفراندۆم ده‌ڵێ "ده‌چینه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی رێ نه‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه چوونه‌ته به‌غدا، به دژایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان مه‌رامه‌كانیان بێننه دی".
دیاری حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، پارتی جگه له ریفراندۆم، هێنده سه‌روه‌ری و شانازی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه هه‌میشه وامان لێ بكات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین خه‌ڵكی كوردستان زیاتر متمانه‌ی به حزبه‌كه‌مان هه‌بێت و ده‌نگه‌كانیان بۆ لیستی ژماره (183) بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بێ، تا ئامانجه گه‌وره‌كه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه پێشڕه‌وی و سه‌ركردایه‌تیكردنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بوو كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ دا، لای خه‌ڵكی كوردستان له‌بیر ناكرێت و ده‌بێته فاكته‌ری زیادبوونی ده‌نگی لیستی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. دووپاتی كرده‌وه "بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژوودا به دۆكیۆمێنت له 25ی ئه‌یلوولی 2017دا، گه‌لی كوردستان به‌دنیای راگه‌یاند سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی دوای ریفراندۆمیش حوسێن ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه زۆر لایه‌ن و كه‌س له كوردستان ویستیان ده‌ستكه‌وته‌كانی ریفراندۆم و راپه‌ڕین و ده‌یان سه‌روه‌ری تری پارتی له‌كه‌دار بكه‌ن، به‌ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند و كۆی ده‌ستكه‌وته‌كان له‌بار ببه‌ن، چونكه پارتی رۆڵی گرنگی هه‌بووه له دابینكردنیان بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام كۆی مه‌رامه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت، قارمانێتی سحێلا و مه‌خموور و پردێ، نیشانه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونی پێشمه‌رگه بوو بۆ به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان و رێنهدان به پێشڕه‌ویی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ داگیركردنی كوردستان، بۆیه خه‌ونی نۆكه‌ر و خیانه‌تكاران له گۆڕ نرا.
هاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵنیایی خۆی راگه‌یاند كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ دوا خولی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته سه‌رووی (40) كورسی.
له‌باره‌ی هۆی چوونه‌وه بۆ به‌غدا دوای ریفراندۆم، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئێمه هیچ كاتێك به‌غدامان وه‌ك پایته‌ختی عێراق به شوێنێك نه‌زانیوه كه نابێ رووی تێ بكه‌ین، سه‌رۆك بارزانیش هه‌رگیز نه‌یگوتووه دوای ریفراندۆم ده‌ستبه‌جێ پشت له به‌غدا ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه به‌ده‌ستی كورده‌وه كه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت، هه‌ر كاتێكیش به پشتبه‌ستن به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ربه‌خۆییمان راگه‌یاند، ئه‌وكات چۆن سه‌ردانی دیمه‌شق و تاران و پاریس و واشنتن ده‌كه‌ین، ئاواش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین".
"خه‌ڵكانێك ساڵانێك به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا بوون گوایه بۆ به‌رگریی له كوردستان له به‌غدان، كه‌چی دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد، بۆیه بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێ پشت له به‌غدا نه‌كه‌ین، نه‌ك دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆیان به كورد ده‌زانن، پشت له میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان". حوسێن وای گوت.
زیاتر روونی كرده‌وه "خه‌ڵكانێك به‌ناوی كورده‌وه دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانیان كرد و ئێسته له‌سه‌ر لیستی عه‌ره‌بی بوونه‌ته په‌رله‌مانتار، به‌ڵام ئێمه به عێراق ده‌ڵێین ده‌ستوورێك هه‌یه ده‌بێ له‌رێی ده‌ستووره‌وه كێشه‌كانی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێ، بۆیه تا كاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له چوارچێوه‌ی عێراقدا رێز له به‌غدا ده‌گرین".
دووپاتی كرده‌وه كه چوونی پارتی بۆ به‌غدا جگه له‌وه‌ی په‌یامێكه بۆ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان له‌رێی ده‌ستووره‌وه، هاوكات په‌یامێكه به به‌غدا ده‌ڵێین ئێمه هه‌موو كه‌سێكمان قبووڵ نییه به‌ناوی كورده‌وه پشت له كورد بكات و موزایه‌ده به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بكات، ده‌بێ له به‌غدا هه‌بین بۆ پارێزگاری له خه‌ڵك و په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی