شه‌یدا كچێكی هه‌ڵه‌بجه‌یییه، له پێناو خزمه‌تكردنی ژنان و هاندانیان بۆ پێشكه‌وتن و ئه‌نجامدانی كار و چالاكی بۆ خوێنده‌واری و دابینكردنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، گرووپێكی تایبه‌ت به ژنانی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست كردووه.
شه‌یدا موعته‌سه‌م كچێكی 26 ساڵی هه‌ڵه‌بجه‌یییه، كۆلێژی به‌شی كشتوكاڵی ته‌واو كردووه، به‌هۆی زیره‌كیی و لێهاتووییه‌كه‌یه‌وه، بووه‌ته به‌رپرس و ئه‌ندامی زۆربه‌ی ڕێكخراو و ده‌سته‌كانی پارێزگاكه‌ی.
ئه‌م كچه له یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه، نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجوومه‌نی گشتی تۆڕی سه‌ركه‌وتنی عێراقی 21، به‌رپرسی ڕێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن – ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه، به‌رپرسی خول و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان – ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامی تۆری ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
جیا له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، شه‌یدا گرووپێكی به ناوی ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه دروست كردووه كه ماوه‌ی دوو ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات و به‌ر له‌و كاته له ڕۆژی ژناندا دایمه‌زراند، ئه‌ركی ده‌سته‌كه‌ش جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی ژنانه، بووه‌ته پاڵپشتێكی گرنگ له به‌رده‌م حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیاندا.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا شه‌یدا به "وشه"ی گوت: "ده‌مه‌وێ له ڕێی ئه‌م گرووپه‌مه‌وه، ئاستی هۆشیاری ژنان له ڕووی سیاسی، ئاینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری به‌رز بكه‌مه‌وه، به‌ده‌م داخوازییه‌كانی ژنان بچم، هه‌وڵی نه‌هێشتنی بێكاری و نه‌خوێنده‌واری ده‌ده‌ین، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه به گرنگی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و كوشتنی ژنان بكه‌ین".
زیاتر گوتی: "چالاكی ده‌سته‌كه‌مان خۆی له كۆڕ، سیمینار، وۆركشۆپ، پێشانگا، نمایشی كاره‌كانی ژنان، هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری، گردبوونه‌وه، به‌یاننامه و چه‌ندان چالاكی تری جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه".
ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه ئێسته له 18 ئه‌ندام پێك هاتوون و هه‌مووشیان ژنن، كه هه‌موو پیشه و پله و حزبێكی سیاسیشی تێدایه و به جوانترین شێوه چالاكییه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بڕیاره له داهاتوودا كاره‌كانیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه.
سلێمانی / لۆڤه محه‌مه‌د