دوای ئه‌وه‌ی تارا فارس كچه مۆدێلی عێراقی به هێرشێكی دڕندانه فیشه‌كی پێوه نرا و كوژرا، مۆدێله‌كانی كوردستان ترسیان لێ نیشتووه و هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام داخستووه.
ئێواره‌ی پێنجشه‌م هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر تارا فارس كچه مۆدێلی ناوداری عێراقی و به شه‌ش فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی هێنرا، له كاتێكدا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بوو و به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆیشته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌ناو میدیا كوردی و عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد، بووه جێی پرسیار له‌لای هه‌موو خه‌ڵكێك و هۆكاری كوشتنه‌كه‌یشی تا ئێسته بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ترسی له دڵی مۆدێله‌كانی تری كوردستان و عێراق دروست كردووه.
هه‌ریه‌ك له جیهان هاشم و یارجان، كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، هه‌ژماره‌كانی خۆیان له‌و تۆڕه داخستووه، بڕیاریشیان نه‌داوه كه بگه‌ڕێنه‌وه، وه‌ك خۆیان باسی لێ ده‌كه‌ن گوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه چیتر كه‌س پێیان نه‌ڵێت "نوخشه بێت له مۆدێله‌كانی خۆشمان"، وه‌ك چۆن له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كاندا وایان پێ گوترابوو.
به‌ڵام هه‌وادارانیان ئه‌م داخستنی هه‌ژمارانه بۆ ترس ده‌گه‌ڕێننه‌وه و پێیان وایه له ترسا خۆیان ده‌شارنه‌وه، چونكه نایانه‌وێ به هه‌مان ده‌ردی تارا فارس بچن و بكوژرێن.
تارا فارس مۆدێلستی ناوداری عێراقی و هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی پێشووی عێراق، ساڵی 1996 له دایك و باوكێكی عێراقی له به‌غدا له دایك بووه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕێكیشی هه‌بووه، دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، كاری ڕێكلامی بۆ بڕانده جیهانی و ناوخۆیییه‌كان ده‌كرد، ڕۆژی پێنجشه‌م 27ی ئه‌یلوولی ساڵی 2018 به فیشه‌ك كوژرا.