"وشه" كۆپى جنسییه‌كانى یه‌كێتى بۆ ساخته‌كاریی هه‌ڵبژاردن بڵاو ده‌كاته‌وه
"وشه" كۆپى ئه‌و ڕه‌گه‌زنامه عێراقیيانه‌ى ده‌ست كه‌وتووه كه یه‌كێتى بۆ ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردنى سبه‌ى ئاماده‌ى كردووه و له‌به‌رانبه‌ردا كۆمسینى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بڕیاریدا دوو به‌ڵگه‌نامه بۆ كاتى ده‌نگدان كارى پێ بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئاگادارن لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەرین و چەمچەماڵ زیاتر لە۱٠٠ هەزار ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى دروست كراوه و بریاربووە ئەو ساختەکارییە لە سه‌عاته‌كانى سەرەتای دەنگدان ئەنجام بدەن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى بریاریدا له‌كاتى ده‌نگدان ته‌نیا ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى كارى پێ نه‌كرێت و ده‌بێت دوو به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى به ده‌نگده‌ر هه‌بێ. هاوكات دواى بڕیاره‌كه یه‌كێتى دژایه‌تى خۆى ڕاگه‌یاند و داواى كرد كۆمسیۆن ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم