ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مارتی بالین كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری ستایلی موزیكی رۆكه، دوێنێ له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، تا ئێسته‌یش هۆی مردنه‌كه‌ی نازانرێ.
مارتی بالین كه له ناوه‌ندی موزیكی دنیادا ناوێكی دیاره و ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تیپی موزیكی "جێفرسۆن ئێربلین"ه كه تیپێكی ئه‌مه‌ریكایییه. خاوه‌نی سه‌دان گۆرانی و موزیكی ستایلی رۆكه كه چاودێرانی بواره‌كه پێیان وایه خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
ریان رۆمینیسكۆ گوته‌بێژ به‌ناوی بالین رای گه‌یاندووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له بواری گۆرانی و ژه‌نینی ئامێری گیتاردا ناوێكی گه‌وره بووه، هاوكات دامه‌زرێنه‌ری تیپی "جێفرسۆن ئێربلین"ه كه دیارترین تیپی موزیكی ئه‌مه‌ریكییه. ئه‌و تیپه له ساڵی 1965 هاتووه‌ته دامه‌زراندن و تا ئێسته‌یش له چالاكی به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، كاتێك ئه‌و ئه‌ستێره‌یه كۆچی دوایی كردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی سوزان جوی له‌گه‌ڵیدا بووه، به‌ڵام هۆی مردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوتووه، كه "خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر قووڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كۆی كردبووینه‌وه، بۆیه تاهه‌تایه له‌دڵمدا ده‌مێنێته‌وه".
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له ساڵی 2016دا بالین نه‌شته‌ركارییه‌كی دڵی له نیویۆرك ئه‌نجام داوه، دوای نهشتهركارییهكهیش، سكاڵای له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه تۆمار كردووه كه له دوای نه‌شته‌ركارییه‌كه، زمان و ژێی ده‌نگیی تێكچووه.