به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى رێوشوێنه‌كانى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵى سنووریى سه‌یران به‌ن، شاندێكی باڵاى هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانى شارى به‌غدایان كرد، ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ش ورده‌كارى و ئه‌جێنداى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى "باشماخ" كه ئه‌ندامى شانده‌كه بوو، به"وشه"ى راگه‌یاند، رۆژى سێشه‌م، یاوه‌ریی هه‌ریه‌كه له نوێنه‌رانى پارێزگارى سلێمانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵى سنووریى سه‌یران به‌ن، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نیشینگه‌ى سلێمانى، من و سه‌رپه‌رشتیارى خاڵى سنوورى سه‌یران به‌ن، سه‌ردانى ئه‌مینداریه‌تیى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكوومه‌تى عیراقمان له شارى به‌غدا كرد.
ناوبراو، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كانیان گوتی: له‌و سه‌ردانه‌دا به وردى له‌باره‌ى دواین هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند گفتوگۆمان كرد و بڕیاریشدرا، كه به‌منزیكانه ئاماده‌كارى گرنگى و بایه‌خى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى ئه‌و مه‌رزه له‌رووى ئابوورییه‌وه ئاماده‌بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى ناوه‌ند و ئێران له‌سه‌ر ئاستى كونسڵخانه‌كان و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق زیاتر بكرێتن تا به‌فه‌رمى و به‌شێوه‌ى نووسراو بڕیارى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنه‌كه‌ى بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هاوكات بڕیار درا له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا كات و شوێنى نوێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیژنه‌كه دیاری بكرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه بڕیار دراوه گۆڕه‌پانێكى گه‌وره‌ش بۆ وه‌ستانى ئوتومبێلى بارهه‌ڵگره‌كان له‌خاڵى سنوورى سه‌یران به‌ن دروست بكرێت.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، پێشتر هه‌ریه‌كه له حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ئێران له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵى سنوورى سه‌یران به‌ن چه‌ند كۆبوونه‌وه و دیدارێكیان له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ رێگرى یاسایی و سیاسى هۆكاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ند و كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌هێشتا سه‌یران به‌ن وه‌ك خاڵێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و نه‌كرێته نێوده‌وڵه‌تى.
سه‌یران به‌ن، یه‌كێكه له‌خاڵه سنوورییه لاوه‌كه‌ییه‌كانى سنوورى شاره‌دێى گه‌رمكى سه‌ر به‌شارۆكه‌ى پێنجوێن و نزیكه‌ى 35 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌رى پێنجوێنه‌وه دووره.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى