وێنە.. یەكێتی هێزی زۆر و چەكی قورسی هێنایە ناو سلێمانی

:: PM:05:07:30/09/2018 ‌
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەكی زۆر هێز و چەكی قورسی هێناوەتە ناو سلێمانی و بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت، هێنانی ئەو هێزە بۆ ترساندنی خەڵك و ئەنجامدانی ساختەكارییە.

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی زۆری هێناوەتە ناو شاری سلێمانی و بڵاوەی پێ ردووە و دەیەوێ لە ڕێی ئەو هێزەوە هاووڵاتییان بترسێنێت.

زیاتر گوتی، یەكێتی دەزانێ لەم دەنگدانە سەنگی لە دەست دەدات و هیچی پێ ناكرێت، پەنای بردووەتە بەر ئەو هێزە و بە نیازی ساختەكارییەكی زۆرە لە هەڵبژاردن.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی كە سەرۆكی لیستەكەی بوو، بانگەشەی ئارامی دەكرد، بەڵام ئێستە هێزی هێناوەتە سلێمانی و دەیەوێ ئارامی بشێوێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ لە ژمارەیەك بنكەی دەنگدان لە سلێمانی كێشە دروست بووە و هێزی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەكانی دەنگدان.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی

 







وشە - سه‌رخێڵ هاشم