دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری یه‌مه‌نی "سالم ئه‌لبه‌حر" به‌هۆی برسێتییه‌وه له 20ی مانگی ئه‌یلوول گیان له ده‌ست ده‌دات و زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كورته راپۆرتێكی له‌باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و له رێیه‌وه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌دوێن. "وشه" راپۆرته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
سالم ئه‌لبه‌حر هونه‌رمه‌ندێكی دیاری یه‌مه‌نییه و له بواری موزیكدا رۆڵی چالاكی هه‌بووه. له بواره‌كه‌ی خۆیدا نازناوی "ژه‌نیاری شه‌پۆله‌كان"ی پێ دراوه. له‌دایكبووی شاری حه‌دیده‌ی یه‌مه‌نه و خاوه‌نی سه‌دان پارچه موزیك و ده‌یان گۆرانیی میلیی یه‌مه‌نییه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو جه‌نگێكه‌وه كه هه‌زاران كه‌سی كردووه‌ته قوربانی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌مرێت و ده‌بێته خه‌م بۆ هاوڕێكانی و هونه‌رمه‌ندان.
عه‌بدولسه‌لام شه‌ریحی كه بێژه‌رێكی ناوداری ئه‌و وڵاته‌یه، له‌باره‌ی ئه‌لبه‌حره‌وه ده‌ڵێ، خه‌ریك بوو بخنكێم كاتێك هه‌واڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه بیست كه به‌هۆی برسێتییه‌وه كۆچی دوایی كردووه. كاره‌ساته‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌وتووه‌ته ناو ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان، بۆیه كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه ده‌بینین، له‌كاتێكدا هیچمان له ده‌ست نایه. ناتوانین مێژوو رابگرین و بگۆڕین.
دادوه‌ری یه‌مه‌نی عه‌بدولوه‌هاب قه‌تران بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌ی جه‌نگه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ده‌ڵێ هونه‌رمه‌ند سالم ئه‌لبه‌حر به‌هۆی برسێتییه‌وه مرد، كه‌چی ئێوه ته‌نیا گیرفانه‌كانتان پڕ ده‌كه‌ن له پاره‌ی حه‌رام، له بیرتان بێ كه مێژوو نه‌فره‌تتان لێ ده‌كات و لێتان نابوورێ، ئێوه دزن و بازرگانی جه‌نگن.
فارس ئه‌لعلی كه رۆژنامه‌نووسێكی یه‌مه‌نییه و ئاماژه ده‌دات، كاره‌ساته كه هونه‌رمه‌ند سالم ئه‌لبه‌حر به‌هۆی برسێتییه‌وه بمرێت. ئه‌و له هه‌موو ژیانیدا مێشكی ئێمه‌ی به گۆرانییه‌كانی ئاو داوه، كه‌چی به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌مرێت. ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌یتوانیوه ده‌ستی له كه‌س پان بكاته‌وه، چونكه له ژیانیدا ته‌نیا خۆشه‌ویستیی پێشكه‌ش كردووین، ئیتر چۆن ده‌توانێ داوای هه‌بێت.
چالاكی مه‌ده‌نی مسته‌فا مه‌غریبیش ده‌ڵێ، ∀له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی یه‌مه‌ن كه مرۆڤ له برسا بمرێت، بڕوا بكه‌ن هیچ لایه‌نێك سه‌ر ناكه‌وێ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تردا، به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ده‌ستدانی ره‌وشت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه∀.