ڕێكخراوی یونسێفی جیهانیی تایبه‌ت به پاراستنی منداڵان، بڕیاری داوه له‌پێناو پاراستنی گیانی منداڵان، هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی قوتابخانه و ده‌وروبه‌ریان نه‌هێڵێت.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، قوتابخانه ئه‌گه‌رچی بۆ فێربوونی زانست و په‌روه‌رده‌كردنی قوتابییانه، بووه‌ته شوێنی توندوتیژی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵان و زیان گه‌یاندن به باری ده‌روونی و ته‌ندروستیشیان.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گله‌ییان له شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی قوتابخانه‌كانیان هه‌بووه، ڕێكخراوی یونسێفی جیهانیی تایبه‌ت به پاراستنی منداڵان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و سكاڵایانه ده‌دات و داوایه‌كی له هاووڵاتییان كردووه.
یونسێف ڕاپرسییه‌كی بۆ هاووڵاتییانی ته‌مه‌ن 13 تا 24 ساڵی ئاماده كردووه، داوا ده‌كات له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاشكرای بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر تا ئێسته هیچ ده‌ستدرێژی یان توندوتیژییه‌كیان به‌رانبه‌ر كراوه ئاشكرای بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕای خۆشیان له‌باره‌ی نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه‌وه بڵێن.
به ڕه‌چاوكردنی ته‌واوی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی بۆ ڕاپرسییه‌كه‌یان دراوه، سنوورێك بۆ پاراستنی گیانی منداڵان داده‌نێت و گرنگییه‌كی زیاتر به شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیان له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی دنیا ده‌درێت.