دوو پزیشكی پسپۆڕ له‌بواری سیسته‌م به‌رگری جه‌سته كه به "Immunologists" ناسراوه توانیان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه بوون به خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ته‌ندروستی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دوو پزیشكی پسپۆڕی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوو پزیشك له دوو وڵاتی جیاوازه‌وه كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه و ئه‌وه‌ی تریشیان ژاپۆنییه توانیان چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه و خانه شێرپهنجییهكان له‌ناوبه‌رن.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م دوو پزیشكه و گوتویه‌تی، پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ناوی "جه‌یمس ئۆڵسن"ه و پزیشكه ژاپۆنییهكهیش ناوی "تاسوكو هۆنجی"ه كه ئه‌م دوو پزیشكه توانیان له‌ڕێی به‌كارهێنانی "په‌رچه‌كرداری نه‌رێنی سیسته‌می به‌رگرییه‌وه" خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی جه‌سته له‌ناوبه‌رن.
دوو پزیشكه‌كه ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م په‌رچه كرداره نه‌رێنییه له سیسته‌می به‌رگریدا پڕۆتینه‌كان تێكده‌شكێنێت كه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه به‌كاریده‌هێنێت بۆ شه‌ركردن له‌گه‌ڵ خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
دوو پزیشكه‌كه ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێندرێت به‌ڵام به‌شێوازێكی زۆر كاریگه‌ره و نه‌خۆشییه‌كه بنبڕ ده‌كات، له‌مه‌وه دوو پزیشكه‌كه بوون به خاوه‌نی خه‌ڵاتی "نۆبڵ" بۆ ته‌ندروستی ساڵی 2018.