هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، دووپات له به‌رده‌وامبوونى ده‌كاته‌وه وه‌ك هێزێكی سیاسی و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی ده‌ڵێ, سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه و گفتوگۆن له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى له دواى به‌رهه‌م ساڵح. ئاشكرای ده‌كات كه سێ پێشنیار هه‌یه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی.
عه‌لی كه‌ریم له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رۆیشتنى به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك بوومه‌له‌رزه ده‌چووێنێت له‌ناو هاوپه‌یمانى، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه جارێكی تر ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه.
دواى به‌رهه‌م ساڵح به‌نیازن كه‌ی سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن؟ له ده‌ره‌وه قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیى وه‌ك ئارام قادر یان محه‌مه‌د ره‌ئووف ده‌كرێت؟
گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ى د. به‌رهه‌م كراوه و به‌رده‌وامیشه، سێ پێشنیار هه‌یه، یه‌كه‌میان كه‌سێك ده‌ستنیشان بكرێت به‌شێوه‌ی كاتى، یان هاوسه‌رۆكی بێت واته ژن و پیاوێك، یانیش ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌بێت له دوو پیاو و ژنێك. كۆی ئه‌و پێشنیارانه‌ی هه‌ن گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامه و تا دواى هه‌ڵبژاردن یه‌كلا نابێته‌وه. ئێسته ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجوومه‌نى دامه‌زراندن هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ده‌رگه‌ى گه‌ڕانه‌وه به رووى د. به‌رهه‌م له هاوپه‌یمانى به ته‌واوه‌تى داخراوه، چ ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆك كۆمار یان نا؟
به‌دڵنیایییه‌وه د. به‌رهه‌م ده‌ستى له هاوپه‌یمانى كشاندووه‌ته‌وه له رابردووش‌دا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر كراوه، ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه، به ته‌واوی مانا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به هاوپه‌یمانى نه‌ماوه جا چاره‌نووسی له كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هه‌ر چییه‌ك بێت، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین.
وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن، پێشتر هه‌ستت به‌وه كرد كه دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ستراتیج نییه به‌ڵكو ته‌كتیكه و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى و پۆست وه‌ربگرێت؟
له چركه‌ساتى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى تا راگه‌یاندنى، د. به‌رهه‌م زۆر دووپاتى ده‌كرده‌وه كه هاوپه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ستراتیج بووه نه‌ك ته‌كتیك، به‌ڵام پرسی كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى له هه‌ڵبژاردنى رابردوو، ره‌نگه هۆكار بووبن له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو یه‌كێتى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوپه‌یمانى بۆ رۆیشتنى د. به‌رهه‌م چییه؟
شته‌كان روونن و خه‌ڵك هۆشیاره و شته‌كان ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانی زۆر به‌ڕێزه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵحی به‌ڕێ كرد و هیچ هێرشێكی نه‌كرده سه‌ر.
جۆرێك له كولتووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه كه حزبی سیاسی حزبی تاك سه‌ركرده‌یه، ئه‌زموونى وه‌ها له كوردستان هه‌بووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانى ده‌توانێ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به هه‌مان گڕوتینى جارانه‌وه به‌رده‌وام بێ؟
ماڵئاوایی د. به‌رهه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو له هاوپه‌یمانى داوه و كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار زۆری نه‌رێنى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه رۆشنبیر و بژارده‌یه‌ی له ده‌وری هاوپه‌یمانى كۆ بوونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی سه‌ركرده په‌رست نین. جگه له‌مه پێكهاته‌ى هاوپه‌یمانى پێكهاته‌یه‌كی ئایدۆلۆجی نییه، به‌ڵكو ئایدیا جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى تێدایه و یه‌كێكه له گره‌نتییه‌كانى مانه‌وه‌ی، بۆیه ده‌توانم بڵێم بێ د. به‌رهه‌م هاوپه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام نازانین تا چه‌ند ده‌توانین ئه‌و بۆشایییه پڕ بكه‌ینه‌وه.
باسی بژارده‌ت كرد، حزبی بژارده "نوخبه" ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت، له وه‌ختێكدا حزبه‌كانى تر خۆیان به حزبی جه‌ماوه‌ریی ده‌زانن؟
ده‌بێت به‌ره‌و مۆدێلی حزبی بژارده له ئه‌ندامان و حزبی ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بچین، ئه‌مه مۆدێلی حزبی رۆژئاوایییه، هاوپه‌یمانی به‌و شێوازه كار ده‌كات, بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له كوردستان وه‌ها كار ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی رۆشنبیر و بژارده پلان و به‌رنامه داده‌ڕێژن، له كوردستانیش زه‌وینه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مانای ئه‌وه نییه كه‌سایه‌تیى كاریزما و سه‌ركرده‌ى مێژوویی كاریگه‌ری نییه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و لایه‌نانه‌ى زاڵن له كوردستان، ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنی ناده‌ن.
دواى ده‌رچوونى د. به‌رهه‌م، قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارام قادر و محه‌مه‌د ره‌ئووف ده‌كرێت بۆ ناو كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، ئه‌مه چۆنه؟
به‌دڵنیایییه‌وه به‌شێوازی جۆراوجۆر قسه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاریان داوه درێژه به مانه‌وه له‌ناو هاوپه‌یمانی بده‌ن، ده‌ڵێن قۆناغی ئیسلامی سیاسی‌یان به‌و فۆڕمه كلاسیكییه‌ی پێشوو جێهێشتووه، ده‌یانه‌وێ له‌ناو پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامی به كاری سیاسیی خۆیان بده‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایدۆلۆجیای ئیسلامی بنیاد نه‌نرابێت.
جگه له د. به‌رهه‌م، سه‌رجه‌م سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كانى له‌گه‌ڵیدا له ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراندن گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو یه‌كێتى؟
زۆرینه‌ى هه‌ره زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون له هاوپه‌یمانى بمێننه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م چوونه‌ته‌وه ناو یه‌كێتى، به‌ڵام ره‌نگه به‌شێكیان چاوه‌ڕوانی رووداوه‌كانى داهاتوو بكه‌ن ئینجا بڕیار بده‌ن.
هه‌ندێك پۆسته‌ر ده‌بینین به لۆگۆی هاوپه‌یمانى، له وه‌ختێكدا ئێوه بڕیارتان داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، ئه‌مه چۆنه، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانین؟
بۆچوونى هاوپه‌یمانى سه‌ره‌تا بایكۆت بوو، به‌ڵام گۆڕا بۆ به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رچی قه‌واره‌ى سیاسی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كرابوو. دواى رۆیشتنى د. به‌رهه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ كرایه‌وه له‌سه‌ر داوای كاندیده‌كان، دیسان بڕیار درا به‌شداری نه‌كه‌ین ئه‌گه‌رچی بۆچوون هه‌بوو كاندیده‌كان سه‌رپشك بن. بۆیه ئه‌وانه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری خۆیانه نه‌ك هاوپه‌یمانى، به‌كارهێنانى لۆگۆی هاوپه‌یمانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هاوپه‌یمانى كاندیدن.
وه‌ك ده‌زانن هاوپه‌یمانى كۆمه‌ڵێك باره‌گای هه‌یه، ئه‌وانه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه؟
ئه‌و باره‌گایانه‌ى هاوپه‌یمانى به‌كاری ده‌هێنێت كرێی چه‌ند مانگێكیان پێشتر دراوه، به‌ڵام دواى د. به‌رهه‌م ده‌بێت له دیوه دارایییه‌كه‌یشی خۆی رێك بخاته‌وه، ته‌نانه‌ت له رووی میدیاییش دواى داخستنى كه‌ناڵی خه‌ندان، ده‌بێت میدیایه‌ك په‌یامه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه.
وه‌ك ده‌زانن قه‌واره‌ى سیاسی خه‌رجی هه‌یه، ره‌نگه پێشتر خه‌رجییه‌كان د. به‌رهه‌م له ئه‌ستۆی گرتبێت، ئه‌ى ئێسته؟
هاوپه‌یمانى كه‌مترین خه‌رجی هه‌بووه، هیچ كه‌سێك له هاوپه‌یمانى مووچه‌ى نه‌بووه جگه له كارمه‌نده‌كانى خواره‌وه نه‌بێت، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن به خۆبه‌خشی كارم كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێ بیر له ده‌سخستنى سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بكرێته‌وه چ له رێى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بێت كه باوه‌ڕیان به پڕۆژه‌ى ریفۆڕم هه‌یه یان خێرومه‌ندان، یان وه‌به‌رهێنان، یان هاوكاری ئه‌ندامان و هاودیدان، وه‌ك هه‌ر حزبێكی سیاسی كه هه‌یه، بۆیه ئه‌مه گرفتێكی سه‌ره‌كییه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڵام حزبه‌كانى كوردستان بێ ناوهێنان، قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه كه له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتى هاوكاری ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بپرسم پارتى و یه‌كێتى ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه؟
ئه‌گه‌ر ببین به حزبی سێبه‌ر، ئه‌وه خۆكوشتنى سیاسییه، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه ده‌بێ هه‌ر شتێك هه‌بێت به شه‌فافی بێت، زۆریش شه‌ریفتره ئه‌ندامی حزبێكی گه‌وره بیت، نه‌ك ئه‌ندامی حزبێكی بچووكی سێبه‌ر بیت، پێوه‌ند به‌و پرسه‌ش پارتى و یه‌كێتى پێشنیاری وایان نه‌كردووه چ له كه‌ناڵی فه‌رمی بێت یان نا فه‌رمی.
به‌رهه‌م ساڵح كه هاوپه‌یمانى جێهێشت بایی ئه‌وه وه‌فای هه‌بوو شتێكی بۆ جێهشتبن یان به‌ڵێنێكی دابێت؟
ئاگادار نیم شتێكی جێهێشتبێت، به‌ڵام ئه‌وه له د. به‌رهه‌م راده‌بینم ره‌چاوی هه‌ندێك شت بكات بۆ هاوپه‌یمانى.
پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كان چۆنه، ده‌تانه‌وێ له داهاتوودا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى چۆن بێت؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان پێوه‌ندیمان زۆر باشه و ئه‌وانیش ده‌ڵێن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوپه‌یمانى وه‌ك دوژمن ناڕوانێته هیچ هێزێكی سیاسیی، بۆیه خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان زۆره و پێوه‌ندییه‌كانیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕشتووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش دانیشتن كراوه، به‌ڵام ئێسته گفتوگۆكان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدانه به هاوپه‌یمانى.
هاوپه‌یمانى دوو په‌رله‌مانتاری له به‌غدا هه‌یه، ئه‌وانیش ده‌چنه پاڵ د. به‌رهه‌م و یه‌كێتى، یان وه‌ك هاوپه‌یمانى ده‌مێننه‌وه؟
ئه‌وان له هاوپه‌یمانى ده‌مێننه‌وه و دووپاتى لێ كراوه‌ته‌وه، چونكه به ده‌نگی هاوپه‌یمانى چوونه‌ته ناو په‌رله‌مان، ده‌نگی هاوپه‌یمانیش ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان نییه، ده‌نگی ناڕازیی بووه، ئه‌و دوو ئه‌ندامه ئه‌و مافه‌یان نییه پێوه‌ندی به یه‌كێتى بكه‌ن، ئه‌وان ده‌بێ نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بن و پاشان نوێنه‌ری هاوپه‌یمانى بن.