بەو ڕێیانە هه‌ر شتێكت بوێت به‌رانبه‌ره‌كه‌تی پێ رازى ده‌كه‌یت

:: PM:03:29:02/10/2018 ‌

رازیکردنی خەڵکی بەو شتانەی دەتەوێت زۆربەی کات کارێکی زۆر گرانە، بەتایبەتی لە کاتێکدا نازانیت لەبەرچی ڕازی نابن، فێڵەکەی ئەوەیە وایان لێ بکەیت بۆچی ڕازی نین و دواتریش بەچەند تاکتیکێک بۆچوونیان بگۆڕیت.

ماڵپه‌ڕی wikihow بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌توانن ئەم خاڵانە ڕەوچاو بکەن و بە ئاسانترین شێوە کەسی بەرانبەرتان رازى بکەن:



یەکەم: کاتێکی گونجاو هەڵبژێرە.

هەوڵبدە کاتێک قسەیان لەگەڵ بکەیت کە ماندوو و بێزار نەبن و ئامادەیی قسەکردنیان تێدا بێت، بۆ نموونە کاتێک کەسێک سوپاست دەکات، ئینجا داوای کردنی شتێکیان لێ بکە، لەبەرئەوەی هەست بەوە دەکات قەرزاری تۆیە زیاتر ئامادەیە بەقسەت بکات.



دووەم: بە خێرای قسە بکە.

توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەوانەی بەخێراتر قسە دەکەن زیاتر رازیکەرن و قسەیان بەقسە دەکرێت، هۆکەشی ئەوەیە کەسی بەرانبەر کاتێکی کەمتری دەبێت بیر لە داواکانت بکاتەوە و پرسیاریان لەبارەوە بکات، هەروەها واش تێدەگات ئەو شتانە باسیان دەگەیت تەواو دڵنیایت لێی و سووری لەسەری.



سێیەم: ڕستەی فرمانی بەکار بهێنە.

لەجیاتی ئەوەی بڵێیت "تکایە ژوورەکەت مەشێوێنە" بڵێ "ژوورەکەت ڕێکوپێک بکە"، لەجاتی بڵێیت "گەر توانیت تەلەفونم بۆ بکەرەوە" بڵێ "سەعات ئەونە تەلەفوونم بۆ بکەرەوە"، پێویستە داواکانت ڕوون و بێ پێچوپەنا بن، ئەمەش وادەکات زیاتر ڕاشکاو دەرکەویت و مەبەستەکانت ڕوون بن لای بەرانبەر.



چوارەم: متمانەبەخۆبوو و پشتئەستوور بە.

توێژینەوەکان دەریان خستووە خەڵکی زیاتر کەسی متمانەبەخۆبووی بە دڵترە نەک ئەوانەی زانیاریی زۆریان هەیە.

 

پێنجەم: خۆت فێر زمانی جەستە بکە.

گەر ئەو داوایانەی دەشیان کەیت ڕاست و ڕەوا بن، بەڵام شێوازی ڕاوەستان جووڵەکانت شێواو بن، ئەوا ئەگەرێکی زۆری هەیە بەقسەت نەکرێت. هەوڵبدە قۆڵەکانت بکەیتەوە و ڕوو بکەیتە کەسی بەرانبەر، زەردەخەنە بکە و هەوڵبدە زۆر ئەملاوئەولا نەکەیت. لەساییکردنەوەی ئەوەی کەسی بەرانبەر دەیکات کاریگەری باشی دەبێت. بۆ نموونە کاتێ پاڵ بەشتێکەوە دەدات، تۆش وابکە، یان گەر ڕێک ڕاوەستاوە، تۆش ڕێک ڕابوەستە وەکوو ئەوان. بەڵام ئاگادار بە بەشێوەیەک ئەمانە بکە کە سروشتیی و ئاسایی دەربکەوێت جووڵەکانت.



شەشەم: بەکارهێنانی "ئێمە" لە جیاتی من.

زۆر گرنگە پێش ئەوەی داوا لە کەسێک بکەیت و رازى بکەیت، پەوەندیت لەگەڵی باش بێت و ئەو کەسە هەست نزیکی و خەڵە هاوبەشەکانتان بکات، بەمەش بەکارهێنانی "ئێمە" زیاتر هەست بە نزیکی دەکات لێتەوە و زیاتر کەیفی پێت دێت و بەقسەکانت ڕازی دەبێت.



وشە/ محەمەد شابان




وشە - ڕێناس شابان