دوێنێ سێشه‌م كه یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بوو، قوتابییان ده‌ستیان به ڕێكخستنی ساڵی نوێی خوێندنیان كرد، به‌ڵام كچێكی كه‌لاری له‌و ڕۆژه‌دا خۆی خنكاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه، دوێنێ سێشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی قوتابخانه، كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ساڵی پێشوو، كچێكی له‌دایكبووی ساڵی 2000 له گه‌ڕه‌كی گازینۆی شارۆكه‌ی كه‌لاری سه‌ر به ناوه‌ندی گه‌رمیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خولی دووه‌مدا ده‌رنه‌چووه و ماوه‌ته‌وه، خۆی خنكاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌قیدی یاسایی له‌میعه محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، ئه‌و كچه كه ناوی "ك. س" بوو، له پۆلی 10ی بنه‌ڕه‌تی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وانه‌ی بۆ مایه‌وه و كه‌وته ساڵی دووه‌م له‌و پۆله‌دا، خۆی خنكاندووه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه چواره‌م حاڵه‌تی خۆكوشتن و خۆ خنكاندنی ژنانه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، كه هێشتا ساڵ نوێ نه‌بووه‌ته‌وه و دوو مانگ ماوه له‌مساڵ، له كاتێكدا ساڵی پار به هه‌موو ساڵه‌كه ته‌نیا دوو حاڵه‌تی له‌م جۆره هه‌بوون.
وشه_گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی