له نوێترین به‌رهه‌میدا كۆمپانیای مارسیدس بێنز، ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆ داهاتوو دروست كراوه و له‌ڕووی هێزیشه‌وه له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانى دنیا ده‌به‌زێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می مارسیدس بێنز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئه‌م مانگه‌یش یه‌كێك له به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كانی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "M.B. GLE Class" كه كۆمپانیاكه به ئۆتۆمبێلی داهاتوو ناوی ده‌بات.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی زۆر به‌هێزه كه ده‌گاته 3.5 لیتر له هه‌مان كاتدا هێزی 350 ئه‌سپی هه‌یه ئه‌مه‌یش هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ دابین كردووه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 52 هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.