مامۆستایه‌كی به‌ریتانی كه له چاوی هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌یدا ژنێكی ته‌واو نموونه‌یی و باش بوو، به‌هۆی نامه‌یه‌كی پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه تووشی جۆرێك له بێ ئومێدی بوو، بۆیه خۆی كوشت.
شیلسی بێرت مامۆستایه‌كی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 27 ساڵ بوو، ژنێكی ته‌واو نموونه‌یی و چاك بوو وه‌ك خێزانه‌كه‌ی باسیان كردووه، به‌ڵام له دوا سه‌ردانی پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌یدا، پزیشكه‌كه‌ی پێی گوتووه كه "ژنێكی پێگه‌یشتووی میهره‌بان" نییه، بۆیه زۆر كاری تێكردووه و گه‌یاندوویه‌تییه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خۆی كوشتووه.
ئه‌م ژنه به په‌ت خۆت خنكاندووه، كاتێك مێرده‌كه‌ی بینیویه‌تی زۆری هه‌وڵ داوه له مردن ڕزگاری بكات، به‌ڵام سوودی نه‌بووه، مردووه و خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی تووشی شۆك كردووه.
شیلسی ژنێكی چالاك بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی زیره‌ك بووه و كاره‌كه‌ی به باشی كردووه، له هه‌مان كاتدا كاری چنینیشی كردووه و زۆر به باشی لێی زانیوه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، دایكی شیلسی گوتوویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی له لایه‌ن پزیشكه‌كه‌یه‌وه پێ گه‌یشتووه، زۆر پێی كاریگه‌ر بووه و كاردانه‌وه‌ی سه‌یری به‌رانبه‌ر نواندووه، تا له كۆتاییدا ده‌روونی تێكداوه و خۆی كوشتووه.