دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌م ئه‌كته‌ری ناسراوی میسری فاڕووق فیشاوی به‌شداریی له فێستیڤاڵی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی سینه‌مایی بۆ وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد و له‌وێدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشرا، رای گه‌یاند كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه، به‌ڵام وره‌ی به‌رزه و وه‌ك سه‌رئێشه‌یه‌ك لێی ده‌ڕوانێ.
ئاژانسی ∀
رۆیته‌رز∀ بڵاوی كرده‌وه، له خولی 34مینی فێستیڤاڵه‌كه كه دوێنێ فیشاوی رێزی لێ نرا، بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو رای گه‌یاند، پێم خۆش نییه ئێوه نیگه‌ران بكه‌م و هه‌واڵی ناخۆشتان پێ رابگه‌یه‌نم، به‌ڵام واقیعه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووم و ده‌بێ به‌ره‌وڕووی ببمه‌وه.
له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه و وره‌ی خۆی بۆ به‌ره‌نگاریی، گوتی له دوای چه‌ندان پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووم، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم كه وره‌م زۆر به‌رزه و وه‌ك سه‌رئێشه‌یه‌ك لێی ده‌ڕوانم، رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌سه‌ریدا زاڵ بم. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ساڵی داهاتوو له‌م فێستیڤاڵه یه‌كتر ده‌بینین و ئه‌م نه‌خۆشییه‌م له‌سه‌ر لاچووه.
كاتێك فاڕووق فیشاوی ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌كته‌ری گه‌نج ئه‌حمه‌د فیشاویی له‌گه‌ڵدا بوو.
به‌مدوایییه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوون و ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، دیارترینیان خاتوونه گۆرانیبێژی لبنانی ئه‌لیسا بوو كه رای گه‌یاند زیاتر له ساڵێك تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو و نه‌یویستووه ئاشكرای بكات، به‌ڵام ئێسته و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچووه.
فاڕووق فیشاوی كه ئه‌كته‌رێكی دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسرییه، له ساڵی 1952 له شاری مه‌نووفیه له میسر له دایك بووه، له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند په‌روه‌رده بووه و له ناو پێنج برا و خوشكدا ئه‌و بچووكترینیان بووه. بڕوانامه‌ی كۆلیجی پزشكیی گشتیی وه‌رگرتووه و به‌رله‌ویش بڕوانامه‌ی ئادابی وه‌رگرتووه. له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر سومه‌یه ئولفی هاوسه‌رگیریی كردووه و سێ منداڵیان هه‌یه. به‌شداریی له زیاتر له 25 درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه و له دوو شانۆگه‌ریشدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه. هاوكات له زیاتر له 30 فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.