كۆمپانیای به‌ناوبانگی نیسان دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌ناوی "Nissan leaf" دروست كرد له‌ڕووی هێز و دیزاین و باشییه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتووبوو ئه‌مه‌یش وای كرد خه‌ڵكی زۆر ئه‌م به‌رهه‌مه بكڕن له‌مه‌وه نیسان لیف بوو به پر فرۆشترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techheadlines" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ژماره‌ی پێوانه‌ی نیسان ده‌كات بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 تا 2018 ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كی به‌ناوی "LEAF" دروست كرد له ڕووی باشی و كوالێتی بۆدییه‌كه‌ی و دیزاینه‌كه‌یه‌وه زۆر گرینگی پێ دا ئه‌مه‌یش وای كرد ئه‌م ئۆتۆمبێله له تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌لامه‌تی سه‌ركه‌وتووبێت و خه‌ڵكی زیاتر حه‌ز به‌م به‌رهه‌مه بكه‌ن.
ئه‌وه‌یش گوتراوه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی نرخیشه‌وه زۆر هه‌رزانتره له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی تر كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌كی تره‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر بفرۆشترێت كه له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانیوییه‌تی نزیكه‌ی 360 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی لیف بفرۆشێت.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.