له گه‌رمیان هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته ڕوو له زیادبوونه
پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری توندوتیژی جێنده‌ریی و پاڵپشتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته له ناوچه‌كه ڕاگه‌یاندووه، به‌رێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شودانی منداڵان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
عه‌قیدی یاسایی له‌میعه محه‌مه‌د قادر، به‌رێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، رێژه‌ی به شودانی منداڵان له گه‌رمیان په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی خواره‌وه‌ی 18 ساڵ و 15 ساڵیش زۆر به‌وه كه ئه‌و ته‌مه‌نه بۆ هاوسه‌رگیری گونجاو نییه و له ئه‌نجامدا توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه هاووڵاتییان بۆ هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته هانا بۆ دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردستان ده‌به‌ن، بۆیه ئاماری ته‌واومان لانییه.
هاوكات سه‌ركه‌وت جه‌لیل سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه له‌باره‌ی لێكه‌وته ده‌روونییه‌كانی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته له‌سه‌ر منداڵان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته ده‌كات، توانای بڕیاردان و ڕاده‌ربڕینی نییه، ئه‌و كه‌سه‌یش توانای بڕیاردانی نه‌بێت ناتوانێت ئه‌رك و مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت.
هاوكات به‌ناز جه‌لیل، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ژنانه له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه بۆ "وشه" باسی له‌وه‌كرد، یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه تووشبوونی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ڕووداوی مردن و له‌بارچوونی منداڵ و ڕووداوی نه‌خوازراویان پێنج جار زیاتره له ژنێك، كه له سه‌رووی ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌وه بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆر جار ئه‌و ژنانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه جارێكی‌تر ناتوانن دووگیان ببنه‌وه.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت یان هاوسه‌رگیری منداڵان ئه‌وه‌یه كه پێش ته‌مه‌نی 18ساڵ بێت، ئه‌مه‌یش پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه به گشتی و به‌تایبه‌تی منداڵان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم