كۆیە..پیاوێك بە دوو فیشەك ژنەكەی كوشت

:: AM:09:28:06/10/2018 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێك لە شارۆكەی كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر، ژنەكەی دەكوژێ و خۆشی دەكوژێت. لەوبارەیەوە پۆلیس ڕوونكردنەوە لەسەر ڕووداوەكە دەدات.

ئەمڕۆ شەموو شەشی تشرینی یەكەم، شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی كۆیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی كوشتن لە شارۆكەی كۆیە هەبوو و پۆلیس گەیشتن بەشوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە گوتی، پیاوەكە دوو فیشەكی لە ژنەكەی خۆی داوە و ژنەكە گیانی لە دەست داوە، فیشەكێكی تری لەسەر خۆی داوە، بەڵام گیانی لە دەست نەداوە و لەكاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر، لە ڕێدا ئەویش گیان لە دەست دەدات.

لەبارەی دەنگی كوژرانی كچێكی ئەو خێزانەش لە ڕووداوەكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە گوتی، لە ڕووداوەكە تەنیا دوو قوربانی هەیە، ئەویش پیاو و ژنێك هەردوو كیان گیانیان لە دەست داوە و هیچ كەسێكی تر زیانی بەرنەكەوتووە.

دیاردەی كوشتن و خۆ كوشتن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو لە سەرەتای ساڵی 2018 لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، بەرپرسانی حكوومەتیش هۆكارەكەی بەهۆی بوونی زۆری چەك لە ماڵەكان دەگەڕێننەوە، چەندان هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەكیش بەڕێوە چوو لە ڕابردوودا.



وشە - رامیار جەواد