دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی شاجوانی میسر بۆ ساڵی 2018 هاته هه‌ڵبژاردن، خاتوونه شاجوانی ئه‌و وڵاته "ریم ره‌ئفه‌ت" تاجی شاجوانی كرده سه‌ر و له ئێسته به‌دواوه نازناوی "كچی میسر"ی پێ ده‌به‌خشرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، له رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی میسر، 21 كچ خۆیان هه‌ڵبژاردبوو، له‌ناویاندا ریم ره‌ئفه‌ت نازناوه‌كه‌ی برده‌وه و تاجی شاجوانی ساڵی 2018ی خسته‌سه‌ر. له ئێسته‌یشه‌وه ریم ده‌توانێ خۆی ئاماده بكات بۆ شاجوانی دنیا، جیاله‌وه‌ی ده‌توانێ به‌شداریی چه‌ندان كاری خێرخوازی بكات.
به‌پێی پێگه‌كه، له دوای هه‌ڵبژاردنی ریم به شاجوان، به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه، رانیا ئه‌یمه‌ن، شرووق شه‌ریف، حه‌بیبه عومه‌ر و روه‌یدا قاسم هاتوون كه ده‌بنه دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ریم ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی پێ به‌خشراوه، هاوكات رێكلامی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیا زۆر ناوداره‌كان. له‌گه‌ڵیدا پێشكه‌شكردنی كراسێك كه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ری جوله‌به‌رگی ناودار به‌هیج حوسێن.