به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌شێوازێكی ته‌ندروست زۆر گرنگه، پێویسته هه‌موو دایك و باوكێك هۆشیارییان له‌سه‌ر شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنێكی باش و ته‌ندروست هه‌بێت.
"لوسیندا ڕۆسنفێڵد" نووسه‌ر و شاره‌زا له بواری په‌روه‌رده، چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گرنگی له ماڵپه‌ڕی "
هۆفپۆست" له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بریتین له‌مانه:
یه‌كه‌م: به‌راورد له نێوان منداڵه‌كانتدا مه‌كه، هه‌رچه‌نده به‌راورده‌كه له‌سه‌ر شتی ساده و بچووك بێت یان گه‌وره، هه‌میشه خۆتی لێ به‌دوور بگره. بۆ نموونه مه‌ڵێ، "ڕێبین هه‌موو نانه‌كه‌ی خوارد، به‌ڵام بۆچی تۆ هیچ ناخۆی؟" یان "ڕه‌وه‌ند هه‌موو وانه‌كانی ده‌رچووه، به‌ڵام بۆچی تۆ ده‌رناچیت؟!".
دووه‌م: خۆت به‌دوور بگره له دروستكردنی ناسناو بۆیان، بۆ نموونه هه‌رگیز مه‌ڵێ، "ئه‌مه‌یان منداڵه ئاقڵه‌كه‌یه، ئه‌مه‌یان جوانه‌كه‌یه. هاروهاجه‌كه. عه‌جووله‌كه. بێده‌نگه‌كه. فه‌قیرۆكه‌كه. ته‌مه‌ڵه‌كه". منداڵان زیاتر له هه‌ر كه‌سێك بڕوا به قسه‌كانی دایك و باوكیان ده‌كه‌ن، به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ قسه‌كان ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر داهاتوویانه‌وه ده‌بێت. بۆ نموونه "منداڵه جوانه‌كه" له‌وانه‌یه هه‌وڵ نه‌دات له خوێندن سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه براكه‌ی "منداڵه زیره‌كه‌كه‌یه" نه‌ك ئه‌م!
سێیه‌م: هه‌میشه پێیان بڵێ شانازییان پێوه ده‌كه‌یت و جێی شانازی تۆن، قسه‌ی ئه‌رێنییانه و ده‌ستخۆشی و ستایشكردن بۆ منداڵان زۆر پێویسته و هه‌میشه وایان لێ ده‌كات متمانه‌ی زیاتریان به خۆیان هه‌بێت و هه‌وڵ و كۆششی زیاتر بكه‌ن و هه‌میشه هه‌ست به پشتگیری دایك و باوكیان بكه‌ن.
چواره‌م: هانیان بده بۆ خولیا جیاوازه‌كان. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان حه‌زی له گیتارژه‌نین بوو، هانی ئه‌وه‌ی تر بده له‌سه‌ر پیانۆژه‌نین، یه‌كێكیان خولیای یاری تێنس بوو، هانی ئه‌وه‌ی تر بده یاریی دووگۆڵی بكات.
ێنجه‌م: كاتیان بۆ ته‌رخان بكه به جیا به‌جیا. كاته‌كانت وا ڕێك بخه كه كات بۆ هه‌ر هه‌موویان به یه‌كسانی ته‌رخان بكه‌یت.
شه‌شه‌م: لایه‌نگری هیچ كامیان مه‌كه. هه‌رگیز وا هه‌ست مه‌كه ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌گری یان زیاتر هاوار ده‌كات كه‌سه بێ تاوانه‌كه‌یه. بۆیه هه‌رگیز پشتی یه‌كێكیان مه‌گره و ئه‌وی تریان بشكێنیته‌وه.
حه‌وته‌م: هه‌وڵ بده هانیان بده‌یت له‌سه‌ر چالاكی هاوبه‌ش و یاریكردن پێكه‌وه. منداڵه‌كان زۆر سوود له‌وه ده‌بینن به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زه هاوبه‌شه‌كانیان بدۆزنه‌وه و پێكه‌وه یاری و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
وشه/ محه‌مه‌د شابان