سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه بۆ چۆنیه‌تیى وه‌رگرتنى قوتابی پۆلى 12ى ئاماده‌یى ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و قوتابییانه‌ى نمره‌ى 60 به‌ره‌و سه‌ریان هێناوه، ناتوانن له زانكۆكان بخوێنن.
دزه‌یی ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه كه ئاستى مامۆستایانى زانكۆ وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هیچ بایه‌خێكى پێ نه‌دراوه. هاوكات چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ریزبه‌ندى زانكۆكان ئاشكرا ده‌كات.
پێتان وایه ئاستى زانستى زانكۆكانى كوردستان له كوێدایه و هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ زانكۆكان چۆنه؟
ئه‌گه‌ر ئێسته به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ پێشتر، له هه‌ندێك سێكته‌ردا زانكۆكان به‌ره‌وپێش چوون، به‌ڵام هێشتا له هه‌ندێ لایه‌نى تر دواكه‌وتوون، له‌و به‌شانه‌ى پێشكه‌وتوون بریتین له ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زیاتر و ئاستى بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌كانیش زۆر باشتر بووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئاستى مامۆستایان وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و هیچ بایه‌خێكى پێ نه‌دراوه بۆ كردنه‌وه‌ى خول و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى تاقیگه‌ى زانكۆكان دواكه‌وتوون و هیچ گرنگییان پێ نه‌دراوه.
پێمان وایه ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ى دارایى له چه‌ند ساڵى ڕابردوو نه‌بووایه، ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنى زیاتر به زانكۆكانه‌وه ده‌بینرا، پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌ركى حكوومه‌ته گرنگى به خوێندنى باڵا بدات.
باسى گرنگى توێژینه‌وه‌ت كرد، به‌ڵام زۆر جار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى ده‌كرێن حكوومه‌ت سوودیان لێ نابینێت؟
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كراون زۆریان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سوودیان لێ بینراوه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك پێویست نین و وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تیش گرنگییان به توێژینه‌وه‌كان نه‌داوه و به‌بێ توێژینه‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
زۆرترین توێژینه‌وه له‌باره‌ى چییه‌وه كراوه؟
توێژینه‌وه‌ى زانكۆكانى كوردستان زۆربه‌یان زانستین و به‌شى ماتماتیك و زانستى پزیشكى ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام پێویسته مامۆستایان بابه‌تى مرۆڤایه‌تى و بابه‌تى تر بكه‌ن به توێژینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كارى له‌سه‌ر بكرێ و سوودى هه‌بێت بۆ كوردستان.
كۆنفرانسى ریزبه‌ندى زانكۆكان كه‌ى ده‌به‌سترێ و زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له كوێى ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بێت؟
ساڵى ڕابردوو ریزبه‌ندیی زانستى زانكۆكان نه‌كراوه، به‌ڵام له ساڵانى ڕابردوو دووجار ئه‌نجام دراوه و بڕیاره له‌م مانگه‌دا ریزبه‌ندییه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌یش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراون و له ڕێى لیژنه‌یه‌كى باڵایشهوه كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێشبینى ده‌كه‌ین و دڵنیاین له ڕیزبه‌ندى ئه‌مساڵى زانكۆكان، زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێبه‌ركێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تیمان كرد و پله‌ى دووممان به‌ده‌ست هێنا له دواى زانكۆى سۆران.
له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش له كۆی 140 زانكۆ، پله‌ى 11مینمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌كه‌وینه چاره‌كى زانكۆكانى جیهانیى له‌گه‌ڵ زانكۆى سلێمانى، ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ى ده‌كرێ له‌سه‌ر بنه‌ماى توێژینه‌وه بێ، زانكۆكان 530 توێژینه‌وه‌یان هه‌بووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستى ئه‌و زانكۆیانهى له دنیا توێژینه‌وه‌یان هه‌یه.
به‌ڵام زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له ریزبه‌ندى زانكۆكان له ڕابردوو له دواوه بوو؟
نه‌خێر، ئێمه له ریزبه‌ندى پێشه‌وه بووین، به‌ڵام ئێمه لقى تر‌ى پزیشكیمان لێ جیا بووه‌وه و له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ زانكۆى دهۆك و زانكۆى سلێمانى له كێبه‌ركێ بووین، له كاتێكدا ئه‌وان لقه‌كانى پزیشكى له‌ناو زانكۆكان ماونه‌ته‌وه و جیا نه‌بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌كاتى ریزبه‌ندى زانكۆكان، یه‌كێك له زانكۆكان توێژینه‌وه‌یه‌كى زۆرى له ده‌ره‌وه كردبوو، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ى توێژینه‌وه‌كانیان كردبوو ستافى زانكۆ نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هه‌موو پێوه‌ره‌كانى تێدایه و نزیكترین زانكۆیش له ئێمه زانكۆى سلێمانییه، بۆیه له ئێسته‌وه دڵنیاین یه‌كه‌م ده‌بین ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كان نه‌یه‌نه گۆڕین، چونكه زۆرجار وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كارى زانكۆ بچووكه‌كان له‌سه‌ر زانكۆ گه‌وره‌كان ده‌كاته پێوه‌ر، زیاتر له 2300 مامۆستا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هه‌ن، به‌ڵام خوێندنى باڵا له ڕیزى زانكۆ بچووكه‌كان هه‌ژمارمان ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگیرێت.
تۆ ئه‌ندامى بۆردى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى، پێمان بڵێ زانكۆكانى كوردستان له ئاستى زانكۆى كام وڵاتدان؟
زانكۆكانى كوردستان له زۆربه‌ى زانكۆكانى عێراق باشترن و پێش زانكۆكانى سعوودیه‌یش كه‌وتووین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لایه‌نه دارایییه باشه‌ى له‌و وڵاته هه‌یه، بۆیه به‌گشتی له دواوه‌ى زانكۆكانى هیچ وڵاتێكى عه‌ره‌بى نین.
به‌ڵام خه‌ڵك ڕوو له وڵاتانى ده‌وروبه‌رى وه‌ك ئێران و توركیا ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى زانكۆ و به باشترى ده‌زانن، بۆچی؟
ئێمه له زانكۆكانى ئێران و توركیا باشترین و ئه‌و قوتابییانه‌ى بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه ده‌چنه ئه‌و دوو وڵاته، ئه‌وه نمره‌كانیان كه‌مه و لێره وه‌رناگیرێن و نمره‌كانیان له خوار 70وه‌یه، چونكه لێره 80 به‌ره‌و سه‌ره‌وه له خوێندنى باڵا وه‌رده‌گیرێ، له ئه‌نجامدا مافى خۆیانه بڕوانامه به‌ده‌ست بێنن.
پلانى ئه‌مساڵى وه‌رگرتنى قوتابییان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان چۆن ده‌بێت؟
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین پلانى وه‌رگرتنى حه‌وت هه‌زار قوتابی پۆلى 12ى ئاماده‌یى بۆ ئه‌مساڵ داناوه له به‌شه‌كانى ئێواران و به‌یانیان و ئه‌و قوتابییانهیشى وه‌رده‌گیرێن، هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشووه و ئه‌وانه‌ى 60 تا 70یان هه‌یه، له زانكۆكان وه‌رناگیرێن و ده‌بێ په‌یمانگه پڕ بكه‌نه‌وه، ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابییان سیسته‌مێكى گونجاوى بۆ وه‌رگرتن داناوه و هیچ قوتابییه‌كیش غه‌درى لێ ناكرێ.
خه‌ریكه هاوسه‌نگى له نێوان زانكۆى ئه‌هلی و حكوومى دروست ده‌بێ و ئه‌مه ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ن زیاتر زانكۆى ئه‌هلی بكرێته‌وه و 150 مامۆستاى زانكۆیش له هه‌ردوولا وانه ده‌ڵێنه‌وه؟
راستییه‌كه‌ی هه‌ندێك به‌شى زانستیى ئێواران داخران، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌رفه‌ت دراوه بۆ ئه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌هلی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر زانكۆى ئه‌هلیش بكرێته‌وه له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌بێت و ئه‌وه نییه له خۆیانه‌وه كار بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نامانه‌وێ هه‌موو قوتابییه‌ك بێنه زانكۆ و پێویسته په‌یمانگه‌ى پیشه‌یى بكرێنه‌وه و خه‌ڵك بخرێته سه‌ر كار.
تۆ یه‌كێكى له‌وانه‌ى به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ت له وه‌زیرى خوێندنى باڵا هه‌یه، ئێسته‌یش ئه‌داى وه‌ك پێویست نییه؟
من ڕه‌خنه‌م له چۆنیه‌تیى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له وه‌زیرى خوێندنى باڵا كه به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره‌كان وه‌ك پێویست نییه و له به‌رژه‌وه‌ندى زانكۆ گه‌وره‌كان كار ناكرێت، به‌ره‌وپێشچوون له كاروبارهكاندا نییه و هه‌ر قسه‌یه‌كیشم هه‌بێ به ئاشكرا له‌سه‌ر كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كه‌م.
وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌ت گرنگییان به توێژینه‌وه‌ى زانكۆكان نه‌داوه و به‌بێ توێژینه‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له وه‌زیرى خوێندنى باڵا كه به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره‌كان وه‌ك پێویست نییه