هه‌موومان له ژیانماندا جارێك له جاره‌كان ڕووبه‌ڕووی
دڵشكاندن ده‌بینه‌وه، هیچ ڕێیه‌ك نییه بۆ خۆده‌ربازكردن لێی, به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ هه‌نگاو و ڕێ هه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ دڵشكاندا، تا بتوانی زوو به‌سه‌ریدا زاڵ بیت و ژیانی خۆت به‌باشی به‌رده‌وام بكه‌یت.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: له‌سه‌ر خۆتی قورس مه‌كه و كات به خۆت بده، یه‌كسه‌ر مه‌چۆ ته‌واو خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به ئیشكردنه‌وه بۆ كپكردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانت، ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه و لێیان تێبگه.
هه‌نگاوی دووه‌م: خۆت به‌دوور بگره له‌و كه‌سه‌ی دڵی شكاندووی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك به بینینیان هه‌ست به دڵشكاوی نه‌كه‌یت و نیگه‌ران نه‌بیته‌وه، تا بتوانی پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵیان بپچڕێنه، بۆ نموونه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لای خۆت لایان به‌ره، به‌مه‌ش سه‌رنجت له‌سه‌ریان نامێنێت.
هه‌نگاوی سێیه‌م: قبووڵی بكه كه هه‌ست به دڵشكاوی ده‌كه‌یت و خه‌مباری كردوویت. مه‌یشاره‌وه. له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانت له‌باره‌یه‌وه قسه بكه یان هه‌وڵ بده له‌باره‌ی هه‌سته‌كانته‌وه بۆ خۆت بنووسیت وه‌ك یاداشت.
هه‌نگاوی چواره‌م: شتێك بكه دووباره دڵخۆشت بكاته‌وه. مه‌به‌ستمان نییه یه‌كسه‌ر بچی بۆ ئاهه‌نگێ یان سه‌یرانێكی به‌كۆمه‌ڵ، به‌ڵكو ده‌توانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و چالاكییانه ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه كه حه‌زت لێیه. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كت تا قاوهخانهك بڕۆن، له‌گه‌ڵ براده‌رێكدا بۆ پیاسه‌كردنێك بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: ئاگاداری ته‌ندروستی و باری سۆزداری خۆت به. هه‌وڵ بده دڵی خۆت خۆش بكه‌یت به ئه‌نجامدانی ئه‌و شته سادانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نجامت داون، وه‌ك بازاڕكردن، پاكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ت، كڕینی سه‌وزه و میوه... هتد. مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باش ده‌بێت به‌وه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردن هۆڕمۆنی ئیندۆرفین دهردهیهت، ئه‌و هۆڕمۆنه‌ش به‌رپرسه له دڵخۆشكردن.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: هه‌وڵ بده دڵشكاوییهكهت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌خایه‌نێت. كات دیاری بكه بۆ بیركدنه‌وه له هۆكار یان ئه‌و كه‌سه‌ی دڵی شكاندوویت، بۆ نموونه له ڕۆژێكدا 20 خولهك، له‌دوای ئه‌و 20 خوله‌كه بیرت خۆت بێنه‌ره‌وه كه نابێت بیری لێ بكه‌یته‌وه. كارێك بكه سه‌رنجت ڕابكێشێت بۆ لای خۆی.
هه‌نگاوی حه‌وته‌م: هه‌میشه بیرت بێت ده‌توانی ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنیت و داهاتووه‌یه‌كی ڕۆشنتر چاوه‌ڕێت ده‌كات. ژیان چه‌ندان كه‌سی تازه‌ت پێ ده‌ناسێنێت كه گرنگیت پێ به‌ن و هه‌سته‌كانت ڕابگرن.
هه‌نگاوی هه‌شته‌م: زۆر ئاسایییه داوای یارمه‌تی له كه‌سێكی شاره‌زا و به ئه‌زموونتر له خۆت بكه‌یت. هیچ شه‌رمی ناوێت، هه‌ندێك كات خۆت نا‌توانیت به‌سه‌ر شتێك‌دا زاڵ بیت، ده‌توانی داوای ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی له كه‌سانی تر بكه‌یت.
وشه/ محه‌مه‌د شابان