بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌

:: PM:01:51:13/10/2016 ‌
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجام دراوه‌، بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەردانی بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان كرا. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ته‌ناهی و ئامادەکارییەکان بۆ كرده‌وه‌گه‌لی ئازادکردنی مووسڵ و لەوبارەیەشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا.

وشە/ کوردۆ شابان


وشە - كوردۆ شابان